13/4/2017 10:25 AM

کۆنترین و سەرنجڕاکێشترین بازاڕی جیهان

گوندی "Baintan" لە وڵاتی ئەندونیسیا، لەسەر ڕوباری مارتاپورە بە خاوەنی جوانترین و کۆنترین بازاڕی جیهان بەناوبانگە.
بازاڕی گوندەکە بە جییوازترین بازاڕی جیهان دەناسرێت بەوەی خۆراك و کەلوپەلەکان لە زیاتر لە ٥٠٠ بەلەمی بچوکدا لەسەر ڕوباری مارتاپورە لەلایەن ژنان و پیاوانی گوندەکەوە دەفرۆشرێت .

بازاڕی گوندەکە لەگەڵ سەرنجڕاکێشیدا یەکێکە لە بازاڕە کۆنەکانی جیهان و مێژووەکەی بۆ ٥٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە و لە ئێستادا لە بازاڕەکەدا ٥٠٠ بەلەم بونی هەیە وەك ئاماژەیەك بە مێژووی دروست بونی بازاڕەکە.

بونی سەوزەو میوەی جۆراو جۆر لە نێو بەلەمی فرۆشیاراندا وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی بە بازاڕەکە بەخشیوە کە ئەمەش وایکردووە گەشتیارێکی زۆر لە وڵاتە جیایاکانی جیهانەوە ڕوو لە گوندی بەینتن، بکەن بۆ بینینی دیمەنی بازاڕەکە .

خاك- ژیمان












زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved