13/4/2017 03:26 PM

مەراسیمێك بۆ واژۆكردنی دیوانە شیعرییە نوێكەی ئەحمەد محەمەد

لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، مەراسیمێكی واژۆكردن بۆ دیوانە شیعرییە نوێكەی ئەحمەد محەمەد-ی شاعیر رێكخرا، كە تێیدا واژۆی لەسەر كتێبەكەی كردو پێشكەشی ئامادەبووانی كرد.
لەمەراسیمی واژۆكردنەكەدا، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری  دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە شاعیری ناوبراو كرد، كە جێدەستی لە شیعری لیركی كوردی دیارەو هەروەك ئاماژەی بەوەشكرد كە چەند مەراسیمێكی تریش بۆ ئەم كتێبە پێشتر رێكخراوە، كە دیارە كتێبەكە شایانییەتی.
لەبەرامبەردا، ئەحمەد محەمەدی شاعیر سوپاسگوزاری ئامادەبووان بوو، كە مەراسیمەكەیان بۆ رێكخستووە بۆ دیوانی (تەمەن) كە زۆرترین شیعرە لیركییەكانی شاعیری لەخۆگرتووە.
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved