هه‌ركات یادی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال دێته‌وه زام و برینی سه‌ردڵی دایكانی كورد ده‌كولێته‌وه چاو پڕ ده‌بێت له فرمێسك و دڵـــــــــــ (ده‌تاسێ) چه‌ندین ساڵه هه‌وڵده‌ده‌م نوكی پێنووس كاڵای شیعرێكی پڕ باڵای ئــــه‌و كاره‌ساته بنووسێ به‌ڵام هه‌ركات به‌رواری ڕه‌ش له 14ــی چوار بارانی خه‌م ده‌بارێنێ به‌سه‌ر خه‌ڵیكی لادێـــی و شار ئـــــیتر پێنــــوس هیچ نانوسێ له‌به‌ر ئێش و خه‌م و ئــازار! خه‌یاڵ و فكر‌و ئه‌ندێشه‌ش هه‌تا گه‌رمیان ڕانـــــاوه‌ســـــتـــێ وه‌ك باڵنده له‌بانیژه‌ی خانووی قوڕی دایكێكی شه‌هید ده‌وه‌ستێ تا ببینێ حاڵی دایكی ئه‌نفال كرا‌و تا ببینێ ناڵه ناڵی شه‌وی دایكی جگه‌ر سووتاو كاتێ شه‌و هات دایكی ته‌نهای قژ ئاڵۆزاو دووچاوی پڕ له فرمێسك و ڕه‌نگ و ڕووخسار هه‌ڵبڕزكاو دایكی ئه‌نفال كراوی په‌ست هه‌موو شه‌وێ جێگه‌ی خۆی و شه‌ش په‌پووله‌ی 88ـــی له‌پاڵ جێگه‌كه‌ی راده‌خست چاوه‌ڕوان بوو ئاخۆ شه‌وێ نه‌وه‌ك بێنه‌وه و هیلاك بن باتێر بنوون له‌باوه‌شیا و شادمان بن كۆتا كاری ئه‌م دایكه له‌ژین بێزاره ئه‌م دایكه ده‌ست قڵیشاو هه‌ناسه ساردووبیماره شل كردنه‌وه‌ی ده‌ست رازه‌ی لانكی كۆرپه بوو ده‌گێڕنه‌وه هه‌موو شه‌وی به‌ده‌نگێكی حه‌زین و مات هه‌تاك و خه‌و ده‌یباته‌وه بۆلانكی چۆڵ ده‌یخوێنێ لای لایه‌و یاداشت خۆ ده‌شزانێ لانك چۆڵه و هه‌ر ئه‌وكاته خائینێك به‌م گه‌ل و خاكه له‌به‌رچاوی شیرینی خۆی كۆرپه‌كه‌ی ناشت به‌ڵام ئااااخ هه‌زاران ئه‌فسووس دوای ته‌واو بونی ئه‌م یاده باڵنده‌ی ئه‌ندێشه‌و فكرم كه‌دێته‌وه ئه‌م وێنانه و سه‌دان چیرۆك و قه‌سیده‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره له ئه‌نفال ده‌هۆنێته‌وه چاوم پڕ ده‌بێ له فرمێسك دڵـــــــــــ (ده‌تاسێ) هه‌ناسه‌ی پێنووسی ده‌ستم ڕاده‌وه‌ستێ هێنده خه‌مبار و بێزاره ناتوانـــــــــــێ هیچ بۆ ئه‌نفاله‌كه‌م بنــــــوســــــێ نووسینی/ هه‌ستیار ڕه‌زا
خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure