15/4/2017 10:22 AM

ناسا بونی ژیان لەسەر ئەستێرەیەکی دیکە ڕادەگەیەنێت

ئاژانسی گەردونی ئەمریکی (ناسا) ئەگەری بونی ژیانی زیندەوەرە سەیرەکان لەدەرەوەی گۆی زەوی ڕادەگەیەنێت .

بەپێی هەواڵێکی گۆڤاری ( جورنال ساینس)ی بەڕیتانی ئاژانسی گەردونی ئەمریکی (ناسا)،ئەگەری بونی ژیان لەسەر یەکێك لەمانگەکانی هەسارەی زوحەل ڕادەگەیەنێت،.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردووە مانگی " ئەنسیلادۆس" نزیك لە هەسارەی زوحەل تاکە شوێنی دەرەوەی گۆی زەویە کە سەرچاوەی وزەی تێدایە ئەگەری بونی مرۆڤە گەردونەیەکانی لێ دەکرێت .

ئەنسیلادۆس ، شەشەم مانگی هەسارەی زوحەلەو جیاوازە لە تەواوی مانگەکانی دیکەی هەسارەکە، ماوەی سوڕانەوەی بەدەوری هەسارەی زوحەلدا ٣٣ کاتژمێرە.

هەروەها بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (میترو)ی بەڕیتانی زانایانی ئاژانسی ناسا ئاماژەیان بەوەکردووە کە دەریای بەستوو و هایدرۆجین لەسەر مانگی ئەنسیلادوس، بونی هەیە کە ئەمەش بونی ژیان لەسەر ئەو مانگە پشتڕاست دەکاتەوە.

بۆیەکەم جاریش زانایان لە ساڵی ٢٠٠٥ دا لە ڕێگەی توێژینەوەیەکی گەردوونناس (کازینی) ئاماژەیان بەبونی ئاو لەسەر ئەو مانگە کردووە.

خاک- ژیمان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved