16/4/2017 09:19 AM

میوانانی 66 وڵات له‌ فێستیڤاڵی جیهانی فه‌جر به‌شداری ده‌كه‌ن

زیاتر له‌ 350 میوانی بیانی له‌ 66 وڵاتی جیهان له‌ سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له‌ شاری تاران به‌شداری ده‌كه‌ن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ "عه‌لیره‌زا شوجاع نوری" وته‌بێژی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر رایگه‌یاند: میوانانی بیانی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ له‌ 31 وڵاتی كیشوه‌ری ئاسیا، 23 وڵاتی ئه‌وروپی، 6 وڵاتی كیشوه‌ری ئه‌فریقی، 5 وڵاتی كیشوه‌ری ئه‌مریكاو ئوستراڵیا پێكدێن كه‌ له‌م ناوه‌نده‌دا له‌ 24 وڵاتی ئیسلامیش میوانمان هه‌یه‌.

وتیشی: میوانانی بیانی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر چه‌ند گروپێكن، له‌وانه‌: ده‌رهێنه‌ران، سیناریۆنووسان، ئه‌كته‌ران، دیمه‌نه‌ تایبه‌ته‌ وێنه‌ییه‌كان، به‌رهه‌مهێنه‌ران، به‌رپرسانی فێستیڤاڵه‌كان و هه‌روه‌ها كڕیارانی فیلم.

ئه‌م ئه‌كته‌ر ناوداره‌ی سینه‌مای ئێران ئاشكراشیكرد: به‌شێك له‌ میوانانیش له‌ به‌هره‌مه‌نده‌ فیلمسازییه‌كان پێكدێن كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ خوارووی 27 ساڵدایه‌ كه‌ نیوه‌ی ئه‌م رێژه‌یه‌ له‌ وڵاتی ئێرانن واته‌ 55 كه‌س له‌ هه‌موو پارێزگاكانی ئێران و 55 كه‌سی تریش له‌ وڵاتانی موسوڵمانی ناوچه‌كه‌و كیشوه‌ری ئاسیاو وڵاتانی تر ده‌ستنیشانكراون كه‌ له‌ به‌شی "دارولفنون" به‌شداری ده‌كه‌ن.

له‌ كۆتاییدا سه‌باره‌ت به‌ دوایین بارودۆخی یانه‌ی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر وتی: تائێستا زیاتر له‌ 15 هه‌زار كه‌س له‌م یانه‌یه‌دا ناونووسییان كردووه‌، ئه‌م رێژه‌یه‌ روو له‌زیادبوونه‌و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌ندامانی یانه‌كه‌ له‌ رزێرڤكردنی بلیت و داشكان و هه‌روه‌ها له‌ به‌رنامه‌كانی فێستیڤاڵ به‌ شێوه‌ی تایبه‌ت كارئاسانیان بۆ بكرێت.

خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved