16/4/2017 10:20 AM

سەرۆك وەزیرانی کەنەدا ئامۆژگاری خوێنەران دەکات ئەم پێنج کتێبە بخوێننەوە

خوێندنەوە یەکێکە لە ئارەزووە هەمیشەیەکانی سەرۆك و سەرکردەکانی جیهان کە زۆر کات بۆ تێپەڕبونی قەیران و کێشە جیاوازەکان پەنا بۆ لاپەڕەکانی کتێب دەبەن تابتوانن لەوێوە سیاسەتێکی دروست بەرجەستە بکەن .

جاستن ترودو، سەرۆك وەزیرانی کەنەدا کە یەکێکە لەسەرکردە گەنجەکانی جیهان و سۆزێکی زۆری بۆ خوێندنەوەی کتێب هەیە وەك خۆی دەڵێت و کێشەو قەیرانەکانی جیهان هیچ کات نەیهێشتووە لە خوێندنەوەی کتێب دوریبخەنەوە.

لە ڕاپۆرتێکی کەناڵی ( الحرە)ی ئەمریکیدا باس لەو کتێبە دانسقانە دەکات کە عاشقیانەو ئامۆژگاری هاوڵاتیان و خوێنەران دەکات کە ئەو کتێبانە بخوێننەوە.

کتێبەکان بریتین لە کتێبی ( یەکەم یاریزان ئامادەیە) ڕوداوەکانی ئەم کتێبە باس لە گەردوون دەکات ، کتێبی (باخچەی دیموکراسی) ئەم کتێبە داوا لە هاونیشتیمانیان دەکات لە کۆمەڵگادا دەوری خۆیان بگێڕن لە پێناو بونیادنانی دیموکراسیدا، کتێبی ( پاڵەوانی خەونەکان) ئەم کتێبە باسکردنە لە ژیانی سەرباز و سیخورو وێنەکێشی نەخشە "ساموئیل دی شامبلین" کە لەسەدەی شانزەهەمدا لەدایك بووە، ڕۆمانی (ئێسکی لاق) ئەم ڕۆمانە باس لە ژیانی خێزانێك دەکات کە لەشەوێکی زستاندا توشی کارەساتی ناخۆش دەبن لە یەکێك لە هۆتێلەکانی شاری یەسبینی ئەمریکا و دواین کتێبیش ڕۆمانی (وێستگە) یە کەباس لە ململانێی نێوان چاکە و خراپە دەکات.

خاك-ژیمان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved