16/4/2017 03:03 PM

ماڵی سینەما لە 7 فێستیڤاڵی سینەمایی بەشداری دەكات

بەڕێوەبەری ماڵی سینەما رایدەگەیەنێت "بە32 فیلمی سینەماكارانی كوردو بیانی لەمانگی نیساندا لە7فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی بەشداری دەكەین".
زانا حەمە غەریب بەڕێوەبەری ماڵی سینەما، لەبارەی ئەو فێستیڤاڵانەی كە ماڵی سینەما بەشداری تیادا دەكات لەلێدوانێكی بەئاوێنەی راگەیاند " لەم مانگەدا ماڵی سینەما بەشداری هەریەك لەفێستیڤاڵەكانی :فێستیڤاڵی فیلمی نەهجی نێودەوڵەتی بە 4 كورتە فیلم لەبەرواری 1- 5 نیسان شاری كەربەلا بەرێوەچو، فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی قومرە لەشاری بەسرە بە 3 كورتە فیلم لەبەرواری 15 – 18 نیسان بەرێوەدەچێت، فێستیڤاڵی فیلمی ئامارجی نێودەوڵەتی لەشاری بەغداد بە8 كورتە فیلم لەبەرواری 28 – 29 نیسان لەشاری بەغداد بەرێوەدەچێت، فێستیڤاڵی فیلمی ئەنقەرەی نێودەوڵەتی بە 3 كورتە فیلم لەبەرواری 20 – 30 نیسان لەئەنقەرەی پایتەختی توركیا بەرێوەدەچێت، فێستیڤاڵی كورتە فیلمی زانكۆی ئینونو بە 3 كورتە فیلم لەشاری ماڵاتیا لەبەرواری 25 – 28 نیسان بەرێوەدەچێت، فێستیڤاڵی فیلمی ژنان لەشاری ئەسكی شەهیر بە 8 كورتە فیلم لەبەرواری 20 -22 نیسان بەرێوەدەچێت، فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی تەرابلوس بە 3 فیلم لەبەرواری 28 نیسان تا 3ی ئایار بەرێوەدەچێت".
لەبارەی ماڵی سینەماشەوە، زانا حەمە غەریب وتی "ماڵی سینەما رێكخراوێكی ناحكومی تایبەتە بەبواری فیلمسازی لەرێگەی بەشی پەخش و بڵاوكردنەوەوە فیلمی سینەماكارانی كوردو جیهانی دەنێرێتە فێستیڤاڵەكانی جیهان".

خاك- هەردی محەمەد





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved