له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سایتی خاك، موزیسیان شادمهر كه له ئێستادا له وڵاتی سوید ژیان به‌سه‌رده‌بات، چه‌ند دیوێكی ژیانی تایبه‌تی و هونه‌ریی خۆی ئاشكرا ده‌كات. خه‌ڵكی بۆكانه له‌باره‌ی ناو و ته‌مه‌نییه‌وه وتی: ناوم شادمهر، له شاری بۆكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ساڵی 1990 له‌دایكبووم. ماوه‌ی 15 ساڵ له كوردستان ژیاوم و له هه‌ردوو پارچه‌ی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش كارم كردووه. گیتار به‌ره‌و هونه‌ریی راكێش كردووه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن چووه‌ته بواری هونه‌ر؟ سه‌ره‌تا به‌چی ده‌ستیپێكردو ئێستا به‌چه‌ند شێوه خزمه‌تی هونه‌ری كوردی ده‌كات؟ وتی: هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه خولیای موزیكم هه‌بوو، یه‌كه‌م ئامێریش كه ده‌ستمپێكرد ئامێری گیتار بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش منی به‌ره‌و دنیای هونه‌ر راكێش كرد. دوای ماوه‌یه‌ك هه‌ستمكرد ده‌توانم ئاواز دابنێم، بۆیه ده‌ستیشم كرد به‌كاری ئاوازدانان و تائێستا چه‌ند كارێكم كردووه بۆ هونه‌رمه‌ندان وه‌كو ئاواز‌و موزیكیش. تازه‌ترین كاره‌كانی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كاری بۆ كام هونه‌رمه‌ندانه كردووه؟ تازه‌ترین كاری چییه؟ شادمهر رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ زۆر هونه‌رمه‌ند كارم كردووه، وه‌كو شه‌هرام گوڵ‌چنین، كوروش فرجیان، خاتو په‌رستۆو خاته‌و سمیراو ئه‌فشین مریوانی. تازه‌ترین كاری ته‌واوكراویشم بۆ هونه‌رمه‌ند شاخه‌وان هه‌ڵه‌بجه‌ی بوو، كه ئاوازی خۆیه‌تی و تێكستی شاعیری به‌توانا دیار هه‌ڵه‌بجه‌ی و كاری موزیكیش من بووم. به‌هه‌مانشێوه ئێستاش سه‌رقاڵی نوێترین كارم بۆ هونه‌رمه‌ند شاخه‌وان هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌ناوی ئه‌مجاره ده‌ڕۆم كه شیعری دیار هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌و كاری موزیك و ئاوازی خۆمه. هه‌روه‌ها كارێكی تریشم بۆ هونه‌رمه‌ندی گه‌نج ئارام بابانه كه كاری موزیك و دابه‌شكردنم بۆ كردووه. ستۆدیۆی تایبه‌تی هه‌یه له وه‌ڵامی پرسیارێكی تری سایتی خاكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی شادمهر ستۆدیۆیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، چۆن كاره‌كانی تێدا جێبه‌جێ ده‌كات؟ وتی: من كاتی خۆی له‌گه‌ڵ هاوڕێی خۆشه‌ویستم موحسین عه‌لی پور كارم كردووه، به‌ڵام ئێستا خۆم له وڵاتی سوید ستۆدیۆیه‌كم داناوه، راسته وه‌كو پێویست نیه به‌ڵام من ده‌توانم كاره‌كانی خۆمی پێ جێبه‌جێ بكه‌م. ره‌خنه له هونه‌ری كوردی ده‌گرێت له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی جیاوازی هونه‌ری كوردی و بیانی چۆن ده‌بینیت؟ كورد تا چه‌ند سودی له هونه‌ری بێگانه وه‌رگرتووه؟ وتی: له‌ئێستادا ناكرێت بڵێین هونه‌ره‌كه‌مان به‌ته‌واوی هونه‌ری كوردییه، چونكه زۆربه‌ی كاره‌كانی ئێستا بۆنی هونه‌ری فارسی و عه‌ره‌بی و توركی لێدێت. هه‌روه‌ها ئێمه‌ی كورد به‌هره‌یه‌كی جوان و تایبه‌تمان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك نازانن چۆن به‌كاریبهێنن. له‌باره‌ی سووده‌كانیشه‌وه به‌ڵێ سوودیان لێوه‌رگرتووه، بۆنموونه زۆربه‌ی ئاوازه‌كانیان به‌حازری وه‌رده‌گرن و پێوه‌ی ماندوو نابن. ده‌نگخۆشی و شاره‌زایی له‌ئامێره‌كان گرنگن بۆ بوون به هونه‌رمه‌ند سه‌باره‌ت به‌وه‌ی مه‌رجه كه‌سێك ته‌نها ده‌نگی خۆشبێت ببێته هونه‌رمه‌ندێكی سه‌ركه‌وتوو؟ یان ده‌بێت بواری تری بۆ نموونه وه‌كو موزیكیش شاره‌زایی هه‌بێت؟ وتی: به‌دڵنیاییه‌وه ده‌نگخۆشی گرنگه، به‌ڵام ده‌بێت شاره‌زاییشی له ئاواز‌و ناسینی ده‌نگه‌كانی موزیك و ئامێره‌كان هه‌بێت، چونكه ناسینی ئامێره‌كان یارمه‌تی ناساندنی ده‌نگه‌كه‌شی ده‌دات. خاك – لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure