پزیشكانی بواری ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ژنانی دووگیان چه‌ند خاڵێك ئاشكرا ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌و خواردنانه‌ی كه زیان به ته‌ندروستی دایك و كۆرپه ده‌گه‌یه‌نێت. پزیشكان ده‌ڵێن: ژنانی دووگیان ده‌بێت به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خواردنی سه‌وزه‌و میوه، به‌وهۆیه‌ی رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ڤیتامین له‌خۆده‌گرن و سوودیان هه‌یه بۆ ته‌ندروستی دایك و كۆرپه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی باش گه‌شه بكات. ده‌شڵێن: نان و برنج و مه‌عكه‌رۆنی پێویسته زۆر بخورێن، چونكه وزه ده‌به‌خشن، هه‌روه‌ها خواردنی شیر‌و په‌نیرو هێلكه‌و رۆنه‌كه‌ره گرنگن، له‌هه‌مانكاتیشدا رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خواردنی ماسی به‌وپێیه‌ی ڤیتامین A و D له‌خۆده‌گرێت. جگه له‌و خواردنانه‌ی كه سوودبه‌خشن، هه‌روه‌ها ئه‌و خواردنانه‌ش ده‌خرێته‌ڕوو كه زیانبه‌خشن، پزیشكان تێبینی ده‌ده‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی هه‌رگیز ژنانی دووگیان گۆشتی بر‌ژاو نه‌خۆن به‌وهۆیه‌ی كه هۆكاره بۆ دروستبوونی ئیلتیهاب، بۆیه رێنمایی ده‌ده‌ن گۆشت باش بكوڵێت پێش خواردن و هه‌روه‌ها سه‌وزه‌و میوه‌ش جوان بشۆردرێته‌وه. له‌باره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه زیاتر له ماڵه‌وه‌ن و كه‌م ده‌چنه ده‌ره‌وه رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه ده‌بێت رۆژانه گرنگی به خواردنی ڤیتامین D بده‌ن، ئه‌وه‌ش له ده‌رمانخانه‌كان به‌ئاسانی وه‌رده‌گیرێت. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure