تەلەڤیزیۆن یەکێکە لە داهێنانە سەرسوڕهێنەرەکانی زانستی پێشکەوتوو، چەندین سوود و زیانی هەیە بۆ سەر بەکارهێنەر کە لەم خاڵانەدا خۆیان دەبیننەوە: سوودەکانی : ١- ئێمە دەتوانین کەناڵە هەواڵیەکان بەکار بهێنین بۆ ئاگادار بوون لەو کاروبارانەی کە روودەدەن لە ئێستادا لە جیهاندا، لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا ڕێژەیەکی زۆری کەناڵە جیهانیه هەواڵیەکان هەن. ٢- منداڵەکانمان دەتوانن فێری وانە پەروەردەیەکان ببن لێوەی بەشێوەیەکی جوان و چێژبەخش بۆیان، بە تەماشاکردنی کەناڵە تایبەتیەکان بە منداڵ. ٣- بەرنامە تەلەڤیزیۆنیەکان، موزیک، گۆرانیە ڤیدیۆیەکان، یاریە راستەوخۆکان، و چهندین شتی تر. دەکرێت سەرچاوەی باش بن بۆ زیادکردنی زانیاریەکانمان. ٤- لە ڕێگەی بەرنامە تایبەتیەکان بە دروستکردنی خواردن دەتوانین ئەو خواردنانەی کە چێژیان لێوەردەگرین دروستبکەین. ٥- لێوەی ئاگادار دەبین دەربارەی رەوشی کۆمەڵی و ئابووری وڵاتەکەمان و جیهان. زیانەکانی: ١- کاتێک کە ماوەیەکی درێژخایەن لەسەیرکردنی تەلەڤیزیۆندا بەسەر دەبەین چاواکانمان توشی هیلاکیەکی زۆر دەبن و زیانیان پێ دەگات. ٢- تەلەڤیزیۆن دەنگێکی زۆر و بەرز دروست دەکات لە کاتی ئیشکردنیدا، ئەمەش کاریگەری لەسەر هیلاک بوونی مێشک بەجێ دەهێڵێت. ٣- بەشێکی زۆر لە بەرنامە تەلەڤیزیۆنیەکان و دراماکان کە نمایش دەکرێن نەگونجاون بۆ ئەوەی منداڵان بینەری بن. ٤- ئیمە زۆر جار ئەو کاتەی کە پیویستە تێیدا بخەوین و پشوو وەربگرین لە تەماشاکردنی تیڤی دا بەکار دەهێنین. ٥- زۆربەی کارەکتەرەکان لە فیلم و زنجیرە دراماکان و بەرنامەکاندا کە نمایش دەکرێن خواردنەوە کهولیەکان و جگەرە بەکار دەهێنن ئەمەش ڕێگەخۆشکەرە بۆگەنجەکان لە زیادبوونی بەکارهێنانی ئەو مادەخراپ و زیانبەخشانە. ٦- زۆر بەکارهێنانی تەلەڤیزیۆن ئەبێتە هۆی وەستاندنی چالاکیە رۆژانەکانی ژیانی خۆمان، واتە لەبری ئەوەی کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئەزموونی ژیان بکەین لەڕێگەی تیڤیەوە ئەزموونی ژیان دەکەین ئەمەش کارێکی باش نیە. سەرچاوە: importantindia.com وەرگێڕان: خاك-لاس لوقمان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure