18/4/2017 11:00 AM

ئەمشەو لە چامپیۆنزلیگ یاری لوتكە ئەنجام دەدرێت

 بریارە ئەمشەو كاتژمێر9:45 خولەك بە كاتی كوردستان یانەی ریاڵ مەدرید لە نێو یاریگای خۆیدا پێشوازی لە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بكات لە قۆناغی هەشتی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
لە یاری چوندا ریاڵ مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی سەركەوتنی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بەدەست هێنابوو,بۆیە دەبێت بایرن بە ئەنجامێكی گەورە بیباتەوە لەپێناو گەیشتن بۆ قۆناغی داهاتوو .
بەڵام ریاڵ مەدرید بە ورەیەكی بەرزەوە دەچێتە نێو یاریگاوە بۆیە هەلی سەركەوتنی ریاڵ مەدرید  تارادەیەكی زۆر یەكلا بوەتەوە .
لەیارییەكی تردا ئەتلەنتیكو َمەدرید لە ئینگلتەرا بەرامبەر یانەی لیستەر سیتی یاری دەكات كە لە یاری چوندا بە بردنەوەی بە گۆڵێكی بێوەڵام لە سوی یانە ئیسپانیەكە كۆتایی هاتبوو. 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved