زانایانی یۆنانی سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌یه‌كن كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌لی منداڵ بوون ببه‌خشێته ئه‌و خانمانه‌ی سووڕی مانگانه‌یان وه‌ستاوه یان چوونه‌ته ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی لای هه‌ندێك به ته‌مه‌نی نائومێدی ناسراوه. له‌تاقیگه‌ی (كۆستانتینۆس سفاكیانۆدیس)ی ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان، زانا و توێژه‌ره‌وان ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ده‌رزی لێدانه‌وه پلازمای خوێن بكه‌نه‌وه هێلكه‌دانی خانمانه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانی هێلكۆكه. ئه‌وه‌ی تائێستاش زانراوه ئه‌وه‌یه كه ژنان له‌گه‌ڵ چوونه ته‌مه‌نیان ئیدی هێلكه‌دانیان لاواز ده‌بێت‌و هه‌موو ساڵێك ژماره‌یه‌كی كه‌متر هێلكۆكه دروست ده‌كات‌و زۆربه‌یان له ته‌مه‌نی 40 بۆ 50 ساڵیی به ته‌واوی هێلكۆكه‌یان نامێنێت و له‌وێدایه ژنان سه‌رنجی نه‌مانی سووڕی مانگانه ده‌ده‌ن. له‌م سه‌رده‌مه‌شدا‌و به‌هۆی ژیانی نوێی كۆمه‌ڵگه‌كان‌و پێداویستی پیشه‌و كاره‌كانیان ژنان ماناڵبونیان دوا ده‌خه‌ن ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات دووگیان بوون بۆ هه‌ندێك خانم كه ده‌یانه‌وێت له‌قۆناغێكدا مناڵ دروست بكه‌ن ، قورس بێت و هه‌ندێك چاره‌سه‌ری وه‌ك هه‌ڵگرتنی هێلكۆكه له‌شوێنی تایبه‌ت خه‌رجیی زۆر و هه‌ندێك جاریش ترسناك بێت. به‌ڵام زانایانی تاقیگه‌ی (كۆستانتینۆس سفاكیانۆدیس) هیوا خوازن بتوانن چاره‌سه‌ری گونجاو بدۆزنه‌وه‌و تائێستاش ئه‌وه‌ی له‌ئه‌نجامی توێژینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌كانیاندا ده‌ستیان كه‌وتووه له سه‌ر 180 خانمی خۆبه‌خش تاقیانكردووه‌ته‌وه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 34 بۆ 51 ساڵیدا بووه و دووان له‌و خانمانه دوو گیان بوون، ئه‌مه‌ش به به‌راوورد له‌گه‌ڵ پیتاندنی ده‌ستكرد سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه. كاره‌كه‌ش به جۆرێك كراوه كه بریتییه له وه‌رگرتنی خوێنی ژنه‌كان و دانانی نمونه‌ی ئه‌و خوێنانه له ئامێری پاڵاوتنی خوێن بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پلازمایانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به به‌په‌ره‌كه‌ی خوێن‌و به‌ده‌رزی دراوه له‌هێلكه‌دانی ژنه‌كان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی زاووزێیان. به‌پێی سه‌رچاوه زانستییه‌كانی ئه‌و تاقیگه یۆنانییه، هێشتا كاره‌كان له قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌دان‌و ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا ئه‌وا ئه‌و جۆره ڕێگه‌یه هیوایه‌ك ده‌به‌خشێته ئه‌و خانمانه‌ی كه ئاره‌زووی مناڵبوون ده‌كه‌ن و له ته‌مه‌نێكی هه‌ڵكشاودان. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له‌چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه بووه‌ته‌وه، له‌لای خۆشیانه‌وه پزیشكان‌و لایه‌نه پسپۆڕه‌كانی بواری نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و مناڵبوون پێیان وایه، ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی زیاتر بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌دا سه‌د بێت. سه‌رچاوه: میدل ئیست ئۆنلاین
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure