19/4/2017 09:02 AM

رێوڕه‌سمێك بۆ یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی سازده‌كرێت

سه‌عات 10:30ی به‌یانی رۆژی 22-4-2017 رێوڕه‌سمی یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌ هۆڵی پیره‌مێردی كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی سازده‌كرێت.

رێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌و تێیدا دوو چالاكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

یه‌كه‌میان: "پانۆرامای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ پایته‌ختی رۆشنبیری" كه‌ پێشانگایه‌كی تایبه‌ت و هه‌میشه‌ییه‌ بۆ رۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌ كوردییه‌كان.

دووه‌میان: پانێلێكه‌ به‌ ناونیشانی "رۆڵی ره‌خنه‌ له‌ رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌ ئێستادا" كه‌ به‌ به‌شداری چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكی به‌ئه‌زموون ده‌بێت.

 

خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved