19/4/2017 09:04 AM

ریاڵ مەدرید بە بردنەوەیەكی گەورە لە بایرن گەیشتە چوار گۆشەی زێرین

لە یارییەكانی قۆناغی هەشتی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو لە یاری گەرانەوەدا یانەی ریاڵ مەدرید پێشوازی لە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی كرد و یارییەكەی  لێ بردەوە .


لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا هیچ كام لە دوو یانەكە نەیان توانی گۆڵ تۆمار بكەن ,بەڵام لەگەڵ دەست پێكردنی گێمی دووەمی یارییەكە لیڤاندۆڤسكی لە خولەكی 53 یەكەم گۆڵی بۆ بایرن تۆمار ركد كە بەلێدانی سزا بوو دواتر رۆناڵدۆ لە خولەكی 76 ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە .


تەنها دوای یەك خولەك رامۆس بە هەڵەگۆڵێكی لە خۆیان تۆمار كرد دواتر رۆناڵدۆ گەرایە و گۆڵی یەكسان بونی تۆمار كرد لە كاتی زیاد كراوی گێمی یەكەمدا پاشان رۆناڵدۆ بە تۆمار كردنی گۆڵی سێیەم هاتریكی تۆمار كردو دوا گۆڵی یارییەكەش ئەسینسۆ تۆماری كرد .


بە ئەنجامی یاری رۆشتن و گەرانەوە ریاڵ مەدرید بە شەش گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ بۆجاری حەوتەم لەسەر یەك خۆی گەیاندە قۆناغی چوار گۆشەی زێرین و بایرن میونخ ماڵئاوایی كرد.
لەیارییەكی تردا ئەتلەنتیكۆ مەدرید بە ئەنجامی رۆشتن وهاتن بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە لیستەر سیتی بردەوەو خۆی گەیاندە هەمان قۆناغ. 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved