رۆژی 18-4-2017 هه‌نگاوێكی تری پڕۆژه‌ی "من كتێبم خۆشده‌وێت" له ده‌ڤه‌ری سۆران ده‌ستیپێكرد به به‌شداری قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كانی سۆران، ره‌واندز، چۆمان و مێرگه‌سۆر. ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن به‌شی گه‌نجانی نوسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت كه پێشتر له شاری كۆیه ده‌ستیپێكردو پاشان له چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی ئه‌نجامدراو به‌رده‌وامیش ده‌بێت. مامۆستا ئه‌ژی لێپرسراوی به‌شی گه‌نجان له نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند: ئامانجمان ئاشناكردنه‌وه‌ی گه‌نجانه به كتێب و ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش هه‌وڵێكه بۆ به‌كه‌لتوركردنه‌وه‌ی خوێندنه‌وه. وتیشی: به شێوازی كێبڕكێ پڕۆژه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و خوێندكاری یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌ممان ده‌بێت له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ی یه‌كه‌م له‌هه‌ر قه‌زایه‌كداو پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ش له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك – پێشڕه‌و خالید
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure