كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی دیزانێكی نوێی ته‌لاسازیی ئاشكرا ده‌كات كه بیرۆكه‌كه‌ی له خه‌یاڵی زانستییه‌وه وه‌رگیراوه.نوسینگه‌ی كۆمپانیای (Clouds Architecture)بیناسازیی هه‌ور بڕ كه پسپۆڕه له بواری ئه‌ندازیاریی ته‌لارسازیی جۆره ته‌لارێكی هه‌وربڕی دیزاین كردووه كه له‌ئاسمانه‌وه شۆڕ ده‌بێته‌وه به‌ره‌و زه‌وی‌و به‌ده‌وری زه‌ویشدا ده‌سووڕێته‌وه ناویشیان ناوه تاوه‌ری( ئانالیما). وته‌بێژ به‌ناوی نوسینگه‌ی ئه‌و كۆمپانیاوه له‌پێگه‌ی كۆمپانیاكه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ئاشكرای كردووه كه جێبه‌جێكردنی ئه‌و دیزاینه نوێیه‌یان ده‌بێته شۆرشێك له بواری بیناسازیی له‌ده‌ره‌وه‌ی جیهانه‌كه‌ی خۆمان، هه‌ر ئه‌وانیش عه‌قڵی جێبه‌جێكاری خانووی سه‌ر ڕووی مه‌ریخ و شاری هه‌وره‌كانن، جگه له‌وه‌ش تاوه‌ری( ئانالیما) هه‌موو پیودانگه ئه‌ندازه‌ییه نه‌ریتییه‌كان سه‌ره‌و ژێر ده‌كات به‌وه‌ی ئه‌و تاوه‌ره‌یان له ئاسمانه‌وه شۆرش ده‌بێته‌وه بۆ زه‌وی نه‌ك له زه‌وییه‌وه سه‌ری له هه‌وره‌كان بخشێنێت. بڕیاریشه ئانالیما درێژترین ته‌لار بێت له جیهاندا، ئه‌و ته‌لاره به‌یه‌كێك له‌هه‌سارۆكه خولگه‌ییه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌واسرێت له دووری 50 هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه. هه‌روه‌ها ته‌لاره‌كه وه‌ك تاوه‌رێك دروست ده‌كرێت، ڕۆژانه له رێی ڕێڕه‌وێكی خولگه‌یی و به 8 شێواز له نێوان نیوه‌گۆی باكوور و باشووری زه‌ویدا دیلانێ ده‌كات و دانیشتوانی ناوی له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا گه‌شتێك به‌ده‌وری دونیای سه‌ر زه‌ویدا ده‌كه‌ن. وته‌بێژی كۆمپانیای (Clouds Architecture) وتی: دڵنیایی ده‌ده‌ینه خه‌ڵك كه له‌و كاره نوێیه‌ماندا سیستمێك به‌كار ده‌هێنن به‌ناوی سیستمی پشتیوانیكردنی خولگه‌یی جیهانیی(UOSS) كه كێبڵێكی زۆر به هێز له هه‌سارۆكه‌یه‌ك ده‌به‌ستین و كێبڵكه به‌ره‌و زه‌وی شۆر ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیناكه‌ی پێدا هه‌ڵبواسرێت و ته‌لاره‌كه هه‌ڵبگرێت. هه‌رچه‌نده تا ئێستا زۆر له‌ناوه‌نده په‌یوه‌ندداره‌كان گومانیان له‌توانای ئه‌و كۆمپانیایه هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی دیزاینه‌كه‌یان له ڕووی ئه‌سته‌می ده‌ستكه‌وتنی هه‌سارۆكه‌یه‌ك بۆ ته‌واو كردنی پرۆژه‌كه‌یان، به‌ڵام كۆمپانیاكه له‌و بڕوایه‌دایه كه بیرۆكه‌كه‌یان وه‌ك خه‌یاڵێكی زانستیی نامێنێته‌وه ده‌یكه‌نه ڕاستیی. بڕیاریشه ئه‌و ته‌لاره شۆڕ بووه‌وه به‌ئاسماندا له‌ڕێگه‌ی هه‌شت شێوازه‌وه به‌سه‌ر شاره گه‌وره‌كان و وڵاتانی نیوه‌گۆی باكوور و باشووری جیهاندا بسوڕێته‌وه، له‌وانه نیویۆرك‌و هاڤانا و ئه‌تلانتا و په‌نه‌ما بێ ئه‌وه‌ی خۆی بكێشێت به هیچ تاوه‌رێكی هه‌ور بڕی ئه‌و شارانه و شاره‌كانی دیكه‌دا. بڕیاریشه تاوه‌ره‌كه له‌چه‌ند به‌شێكی جیا پێك بێت له‌ڕووی ئه‌ركه‌وه و نوسینگه‌ی كار له‌به‌شی خواره‌وه‌ی تاوه‌ره‌كه ده‌بێت و به‌شه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك كۆگای بازرگانیی‌و شوێنی كات به‌سه‌ر بردن و ژووری نوستن‌و رێستۆرانت‌و كافێیه‌كان له‌به‌شی سه‌ره‌وه ده‌بن . بۆ دابینكردنی وزه‌ی كاره‌باش سوود له‌شوێن‌و پێگه‌ی تاوه‌ره‌كه ده‌بینن‌و چه‌ندین پلێتی ووزه‌ی خۆری لێ ده‌به‌ستن بۆ به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی كاره‌بای پێویست. هه‌روه‌ها ئاوی خواردنه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وره‌كان و سازگار كردنی ئاوی باراناوه‌وه دابین ده‌كه‌ن. له باره‌ی په‌نجه‌ره‌كانی ئه‌و تاوه‌ره‌ش، به قه‌باره‌ی وا دروست ده‌كرێن كه بتوانرێت به له‌به‌رچاوگرتنی پاڵه‌په‌ستۆی هه‌وای هه‌ر نهۆمێك كۆنترۆڵ بكرێت‌و پله‌ی گه‌رماش به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت. سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure