هیدی لامار كچه شۆخ و شه‌نگ و ئه‌ستێره‌ی هۆلیوود دانه‌ری بیرۆكه‌ی (G.P.S)ه.هولیوود ئه‌و شوێنه‌یه كه ئه‌ستێره‌كانی به‌ڕووكه‌شیان لای خه‌ڵك ئاشنا ده‌بن نه‌ك به به‌هره‌كانی دیكه‌یان بێجگه له به‌هره هونه‌ریه‌كانیان، هیدی لاماریش یه‌كێك بوو له ئه‌كته‌ره‌كانی هۆلیوود كه زیاتر به‌جوانی‌و شۆخ و شه‌نگییه‌كه‌ی ناسرابوو، به‌ڵام ئه‌م ئه‌كته‌ر جگه له‌وه‌ی به جوانترینی جوانترینه‌كانی هۆلیوود ناسرابوو و به‌هره‌یه‌كی هونه‌ریی له بن نه‌هاتووی هه‌بوو ، زانای بیركاریش بووه و به یه‌كه‌مین كه‌سیش داده‌نرێت كه بیرۆكه‌ی سیستمی(G.P.S) ی داهێناوه. ئه‌م خانمه به هۆی ئه‌و به‌هره‌یه‌ی كه كه‌س نه‌یده‌زانی، توانی ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌بێت له‌خێراكردنی كۆتایی هێنان به جه‌نگی دووه‌می جیهانیی، ئه‌ویش به‌داهێنانی سیستمێكی پێشكه‌وتوی بواری په‌یوه‌ندیكردنی نهێنییه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه ڕیچارد روس كه نوسه‌رێكه‌و به‌وه ناسراوه چیرۆكی ژیانی ئه‌ستێره دیاره‌كانی هۆلیوودی نووسیووه و خه‌ڵاتی پۆلیتزه‌ری وه‌رگرتووه، له‌دواهه‌مین كتێبیدا ده‌رباره‌ی نهێنییه‌كانی ژیانی هێدی لامار نوسیویه‌تی» ئه‌و داهێنانه‌ی هێدی لامار نه‌خشه‌ی سه‌ره‌تاكانی كێشا هیچی له‌داهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمیی كه‌متر نه‌بوو، چونكه ئه‌و خانمه بیرۆكه‌ی سیستمێكی داڕشت كه به هۆیه‌وه ده‌توانرا تۆربیدێك ئاراسته بكرێت بێئه‌وه‌ی هیچ شتێك به‌ر به‌ئاماژه‌كانی بگرێت، ئه‌ویش به‌هۆی ته‌كنیكێكه‌وه كه به (بازدانی شه‌پۆلداری په‌یوه‌ندی رادیۆیی) ده‌ناسرێت». به‌پێی چیرۆكی ژیانی ئه‌و خانمه، وه‌ك هه‌ر كۆچبه‌رێكی دیكه، شه‌وێك ماڵه‌كه‌ی خۆی و مێرده‌كه‌ی له نه‌مسا به‌جێ ده‌هێڵێت و به سواری كه‌شتییه‌ك ده‌گاته ئه‌مریكا و دواتر كه ده‌چێته بازنه‌ی ناوبانگه‌وه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا خه‌ونی گه‌وره‌ی هه‌بووه، ژوورێكی له ماڵه‌كه‌یدا ته‌رخانكردووه كه هیچ كه‌س و ته‌نانه‌ت تاقه كوڕه‌كه‌شی نه‌یتوانیوه پێی تێبخات و له‌وێدا خشته‌ی واده‌كانی بۆ كارێكی دیكه ڕێكخستووه كه جیا بووه له نواندنی سینه‌مایی‌و ئاماده بوون له ئاهه‌نگه‌كاندا، له‌و ژووره‌دا چه‌ند ئامڕازێكی ڕووناككردنه‌وه‌ی گونجاو‌و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی بیركاری و ئه‌ندازیاریی تێدا بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی بۆ داهێنانی شتێك ئاماده بكات، ئه‌م ئاره‌زووه‌ی به نهێنی مایه‌وه، ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ی زۆر به‌ناوبانگیش بوو و كه‌س پێی نه‌زانی ته‌نانه‌ت ئه‌نتۆنی لۆده‌ری كوڕیشی. دیسانه‌وه ریچارد روس ده‌ڵێت» هیدی وه‌ك هه‌ر داهێنه‌رێكی دیكه، به‌بێ وه‌ستان به‌دوای چاره‌سه‌ردا ده‌گه‌ڕا‌و ئه‌وه‌ی ده‌یكرد هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌ده‌هاته رێی، چونكه چاره‌سه‌ری بۆ هه‌موو كێشه‌كان هه‌بوو، كاتێكیش داهێنانه‌كه‌ی ئاشكرا كرد له باره‌ی ئه‌و ئاماژانه‌ی كۆنترۆڵی تۆریبده‌كان ده‌كات پێشه‌نگی داهێنانی له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كانی ئه‌مریكاوه پێ به‌خشرا و دواتر گه‌شه‌ی پێدرا و ئه‌مرۆ ئێمه به سیستمی ( WiFi) یان به(G.P.S) ده‌یناسین». دیسانه‌وه ئه‌و ده‌زگا به‌رپرسانه‌ی ئه‌مریكا شته‌كه‌یان به نهێنی هێشته‌وه و نه‌یانهێشت كه‌س پێی بزانێت. ئه‌وه‌شی وای له‌و خاتونه شۆخ و شه‌نگه كرد ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی لا دروست بێت چیرۆكی ئه‌و به‌له‌مه ئه‌ڵمانیانه بوو كه له ساڵی 1940 دا له ئاوه‌كانی ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سیدا چاودێری ئه‌و كه‌شتی و به‌له‌مانه‌یان ده‌كرد كه له‌ده‌ستی نازییه‌كان هه‌ڵده‌هاتن و زۆر جار پڕ بوون له ژن و مناڵ و ئه‌ڵمانییه‌كان ده‌یانكردنه ئامانج و ده‌یانته‌قاندنه‌وه، بۆیه ئه‌و خانمه شه‌و ڕۆژ كار ده‌كرد و ئه‌و زانیارییه‌ی هه‌یبوو له بیركاریدا به‌كاری ده‌هێنا بۆ دروستكردنی چه‌كێك یان ئامڕازێك تا به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كانه‌دا زاڵ بێت كه ئه‌ڵمانییه‌كان هه‌یانبوو، به تایبه‌ت ئه‌و چه‌ك و جبه‌خانه‌یه‌ی له بواری جه‌نگی ده‌ریایی دا هه‌یانبوو له كه‌شتی و ژێرده‌ریایی و چه‌كی دیكه. هیدویگ ئیڤا ماریا كیزله‌ر له‌دایك و باوكێكی جووله‌كه له نه‌مسا له‌دایك بووه‌و له‌گه‌ڵ فریتز مینددا هاوسه‌رگیری كردوه كه ده‌وڵه‌مه‌ندێكی دروستكه‌ری چه‌ك بووه، ماوه‌یه‌كی زۆری له‌فێر بوونی ئه‌و ته‌كنیكانه‌دا به‌سه‌ر بردوه كه له دروستكردنی سیستمی نهێنی چه‌كدا به‌كار هێنراوه، به نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌نگ له‌گه‌ڵ نازییه‌كان، بڕیاری داوه له نیشتمانه‌كه‌ی و مێرده‌كه‌ی هه‌ڵبێت و به‌كه‌شتییه‌ك كۆچی كردووه بۆ ئه‌مریكا و به تایبه‌ت بۆ هۆلیوود، پێشتریش له نه‌مسا كاری نواندی كردبوو، به‌گه‌یشتنی بۆ هۆلیوود به‌هره‌یه‌كی زۆری نواندنی له خۆی پیشانداوه، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌وه‌ی ده‌بینی كه چۆن كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌ڵمانیا گیانی هه‌زاران ژن و مناڵی بێ‌تاوان ده‌كه‌نه ئامانج كه له نازییه‌كان هه‌ڵده‌هاتن‌و له‌ده‌ریادا نقوومیان ده‌كردن، بۆیه بڕیاریدا شانبه‌شانی نواندن ڕۆڵێكی به‌رچاوی له‌و جه‌نگه‌ی ئه‌وروپا دا هه‌بێت و ناوی به نه‌مریی بمێنێته‌وه، هه‌ر به ڕاستیش وا بوو، چه‌ك‌و چۆڵی ده‌ریایی ئه‌ڵمانیا له به‌رده‌م ئه‌و چه‌كه نهێنییه‌ی هێدی لامار چۆكی دادا و دوای ده‌یان ساڵیش ئه‌و چه‌كه له ناوبه‌ره‌ی لامار بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی گه‌شه‌ی پێدراو بووه ئه‌و سیستیمی( WiFi)و(G.P.S)ه‌ی كه ئێستا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌كار ده‌هێنرێت. ئه‌م خانمه له 19ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2000دا و له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا له ویلایه‌تی فلۆریدا ی ئه‌مریكا كۆچی دوایی كردووه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure