به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌ڕۆژنامه‌ی (گاردیان)ی به‌ڕیتانی بڵاوكراوه‌ته ، له‌هه‌شت چركه جارێكدا كه‌سێك به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات. له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه له جیهاندا له كۆی ١٠ كه‌س كه‌سێك به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات و ژماره‌ی جگه‌ره‌كێشان له ساڵی ٢٠١٥ دا ملیارێك بووه. هه‌ر به‌پێی توێژینه‌وه‌كه كه له‌په‌یمانگه‌ی پێوانه‌ی یاسای و هه‌ڵسه‌نگاندن له‌واشنتۆن ئه‌نجامدراوه ، ڕێژه‌ی مردن به هۆكاری جگه‌ره كێشان زیاتره له‌ڕێژه‌ی مردن به نه‌خۆشیه‌كانی ئایدز و مه‌لاریا، له نێوان چوار پیاودا پیاوێك به‌هۆی جگه‌ره كێشانه‌وه ده‌مرێت له نێوان ٢٠ ژن‌دا ژنێك به‌هۆی جگه‌ره كێشانه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات. ڕونیشكراوه‌ته‌وه له كۆی ٦،٤ ملیۆن حاڵه‌تی مردن به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه به‌شێكی زۆری ئه‌و ڕێژه‌یه له وڵاتانی (چین، ڕوسیا، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و هندستان)ه، هه‌روه‌ها جگه‌ره كێشان هۆكارێكی سه‌ره‌كی توشبونه به نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه، دڵ،گورچیله‌و نه‌خۆشیه درێژ خایه‌نه‌كان.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure