19/4/2017 07:27 PM

چلەی ماتەمینیی مامۆستا محەمەدی مەلا كەریم

بەئامادەبوونی خاتوو هێرۆ ئییراهیم ئەحمەد و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی حزبی‌و حكومی‌و خێزان‌و كەسوكار‌و بنەماڵەكەی‌و نووسەران و رووناكبریان، لە هۆڵی د.عیزەدین مستەفا رەسوڵ لە هۆتێل گراند میلینیۆم-ی سلێمانی، رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی تێكۆشەرو نووسەری ناوداری كورد مامۆستا محەمەدی مەلا كەریم بەدروشمی (كۆستی قەڵەمێكی داهێنەر)، بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمەكەدا فاروق مەلا مستەفا وەك هاوڕێی نزیكی كۆچكردوو وتارێكی پێشكەش كردوو رۆڵی ناوبراوی لە وێستگەكانی ژیاندا بە گرنگ‌و پڕ بایەخ لە قەڵەمداو كۆچكردنیشی بە زیاێكی گەورە لەقەڵەمدا.
پاشان بژاردەیەك لە دیمانەكانی محەمەدی مەلا كەریم پێشكەشكرا كە لەماوەی ژیانیدا لەگەڵی ئەنجامدرابوون.
بەشێكی تری رێوڕەسمەكە بریتیی بوو بە بڕگەی "محەمەدی مەلا كەریم كێیە؟" كە تایبەت بوو بە دیدو تێڕوانینی چەند كەسایەتییەك دەربارەی كۆچكردوو.
پاشان شیعرێكی كۆچكردوو لەلایەن هونەرمەندان "بێژەن جەزا بە لاوانەوەو رامان ئامانج بە ئامێری عود" پێشكەش كرا.
لە كۆتاییدا وتاری بنەماڵە لەلایەن ژێواری كوڕییەوە خوێنرایەوە، كە سوپاس‌و ستایشی هەموو ئەو كەس‌و لایەن‌و دەزگاو دامەزراوانەی كرد كە بە پەرۆشەوە ئەو یادەیان كردۆتەوەو هیواشی خواست كە لەسەر رێبازی باوكی كۆچكردووی بەردەوام بێت.
هەر بۆئەو یادە، كودستانی نوێ لە ژمارەی دوێنیدا پاشكۆیەكی تایبەتی هەشت لاپەڕەیی بەناوی "ئینسكلۆپیدیایەك لەشێوەی ئینسانێكدا" بڵاوكردەوە.
خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved