به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 20-4-2017 هونه‌رمه‌ندی كورد (عه‌لی نوری) له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد. نیاز نوری نه‌قیبی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان به سایتی خاك-ی راگه‌یاند: ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و هونه‌رمه‌نده نه‌خۆشه‌و هه‌ر به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌شیه‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌داخه‌وه كۆچی دوایی كرد.
وتيشى: هونه‌رمه‌ند عه‌لی نوری له سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه ئه‌ندامی تیپی نواندنی سلێمانیه‌و له ساڵانی هه‌شتاكانیشه‌وه به‌شداری چه‌ندین شانۆ‌و درامای كردووه، هه‌روه‌ها له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانیشه‌وه به‌شداری زۆر كاری هونه‌ری كردووه به‌تایبه‌ت دراماكانی حسێن میسری.
راشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له گۆڕستانی شێخ مارف له شاری سلێمانی به‌خاكده‌سپێردرێت و بڕیاریشه پرسه‌كه‌ی له مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی ناسراو به ئه‌حه سوور بۆ دابنرێت. به‌ناوی ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاكه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكارو هاوڕێ و هونه‌رمه‌ندانی كورد ده‌كه‌ین و به‌هیواین ئه‌مه دواناخۆشی بێت. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure