نیشانه‌كانه‌كانی سه‌رمابوون و هه‌ڵامه‌ت له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سانه قورس‌تر ده‌بێت كه هه‌ست به‌په‌راوێز خستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نهایی ده‌كه‌ن. گۆڤاری(Health Psychology) ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانایانی ده‌رونناسیی زانكۆی(رایس)ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكای بڵاو كرده‌وه كه سه‌باره‌ت به‌نیشانه‌كانی سه‌رمابوون و هه‌ڵامه‌ت كردبوویان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌نهان یان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه په‌راوێز خراون. نزیكه‌ی(159) خۆبه‌خشی ژن‌و پیاو به‌شدارییان له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كردووه كه ته‌مه‌نیان له نێوان(18- 55)ساڵدا بووه و هه‌ر یه‌كه‌یان به‌جیا چه‌ندین پشكنینی پزیشكیی و تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌روونیان بۆ كراوه‌و پاشان چكێنه‌رێك له ده‌رمانێكی تایبه‌ت كراوه‌ته لووتیانه‌وه، پاشان نیشانه‌ی سه‌رمابوونیان یان هه‌ڵامه‌تیان له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتووه، پاشان هه‌ر یه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژ خراوه‌ته ژوورێكی جیاوه. له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وه په‌تاكه نییه كه مرۆڤ تووشی په‌تای هه‌ڵامه‌ت ناكات، به‌ڵكو هه‌ستكردن به‌ته‌نهایی نیشانه‌كانی ئه‌و په‌تایه قورس‌تر ده‌كات، هه‌ر بۆیه له‌و به‌شدارانه ئه‌وانه‌ی هه‌ستیان به ته‌نهایی ده‌كرد ژماره‌یه‌كیان نیشانه‌ی هه‌ڵامه‌تیان زیاتر له‌سه‌ر ده‌ركه‌وت وه‌ك هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان و ئاو هاتنه خواره‌وه به لووتیان و كۆكه و سووتانه‌وه‌ی قورگیان. له‌مباره‌یه‌وه (ئینجی لیروی) یه‌كێك له‌ئاماده‌كه‌رانی توێژینه‌وه‌كه وتی» ئێمه باس له‌چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه ده‌كه‌ین، نه‌ك چه‌ندایه‌تی، ڕه‌نگه كه‌سێك له ژوورێكدا بێت و پڕ بێت له خه‌ڵك و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ست به ته‌نهایی ده‌كات، كه‌واته له كاتی تووشبون به هه‌ڵامه‌ت و سه‌رما بووندا گرنگ دۆخی ده‌روونیی كه‌سه‌كه‌یه». سه‌رچاوه: الصحە والحیاە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure