ئه‌مڕۆ 22-4-2017، (119) ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی كه ناوی (كردستان) بوو له 22-4-1898 دا له‌لایه‌ن هه‌ردوو برا میقداد به‌درخان و عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخان له چاپخانه‌ی دار ئه‌لهلال له قاهیره به یارمه‌تی نووسه‌ری ناوداری عه‌ره‌ب جۆرجی زێدان چاپكرا. رۆژنامه‌ی كردستان، یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی ئه‌هلی تاكه‌كه‌سی بووه، كه ناوه‌ڕۆكێكی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری هه‌بووه، به‌وپێیه‌ی میقداد به‌ردخان رووناكبیرێكی پایه‌دار بووه هه‌ربۆیه ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی كردووه. بۆ ده‌ركردنی ئه‌و رۆژنامه‌یه، سه‌ره‌تا میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان چووه‌ته میسر، چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئازادی له‌و وڵاته‌دا بوونی هه‌بوو، هه‌ربۆیه بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌كان قاهیره‌یان به شوێنێكی گونجاو زانی بۆ ده‌ركردنی رۆژنامه‌كه‌یان. به‌ڵام كاتێك ده‌وڵه‌تی عوسمانی پێیزانین، رۆژنامه‌كه چووه ئه‌وروپا. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure