به‌بۆنه‌ی 119ـه‌مین ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردییه‌وه، وه‌كو ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌ین. به‌هیواین رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌هه‌ر شوێنێك و له‌هه‌ر بوارێكی رۆژنامه‌گه‌ریدا كه كارده‌كه‌ن، به‌رپرسیارانه‌و به‌پێی بنه‌ماكانی رۆژنامه‌گه‌ری كاربكه‌ن و هه‌وڵی جوانتركردن و پێشخستنی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی بده‌ن. گرنگه رۆژنامه‌نووسان پابه‌ندی بنه‌ماكان بن و بۆ خزمه‌تكردنی گشتی كاربكه‌ن و دووربكه‌ونه‌وه له‌كاری تاكه‌كه‌سی و به مه‌به‌ستی سه‌رنجڕاكێشانی خوێنه‌ران و بینه‌ران بۆ زیادبوونی لایك و كۆمێنت بابه‌ت بڵاوبكه‌نه‌وه، به‌ڵكو گرنگه به شێوه‌یه‌كی راست و جوان و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاووڵاتیاندا كاربكه‌ن به (بینراو و نووسراو و خوێنراو)ـه‌وه. دووباره پیرۆزه‌و به‌هیوای سه‌ركه‌وتن ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك 22-4-2017
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure