ده‌زگای به‌درخان ساڵانه یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌رز راده‌گرێت و ئه‌مساڵیش له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به چه‌ند چالاكییه‌ك یاده‌كه ده‌كاته‌وه. به‌ختیار سه‌عید سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ندی 7 ره‌نگه به سایتی خاك-ی راگه‌یاند: ده‌زگای به‌درخان ساڵانه یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌رز راده‌گرێت و هه‌ر ساڵه‌ی له وڵاتێك یادی ده‌كاته‌وه. ئه‌مساڵیش له شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ده‌كرێته‌وه. وتیشی: یه‌كێك له چالاكییه‌كانی ئه‌مساڵیان، كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی كاریكاتێرییه كه به‌شێكه له‌و پێشانگایه‌ی ناوه‌ندی 7 ره‌نگه له‌شاری سلێمانی كردیه‌وه‌و پێشانگاكه‌ش له‌لایه‌ن شێوه‌كار محه‌مه‌د فه‌تاح سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و بڕیاره ئه‌مڕۆ 22-4-2017 له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانیان بكرێته‌وه. راشیگه‌یاند: چه‌ندین چالاكی تریش سازده‌كرێت كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure