23/4/2017 09:42 AM

ئەمشەو كلاسیكۆی ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت

بریارە ئەمشەو كاتژمێر 9:45 خولەك بەكاتی كوردستان لە میانەی هەفتەی 33ی خولی لالیگای ئیسپانی هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدی پێشەنگ و بەرشەلۆنەی دووەمی خولەكە بە یەك بگەن.
لە ئێستادا یانەی ریاڵ مەدرید بە یارییەكی دواخراوەوە خاوەنی 75 خاڵەو لە پێشەنگی خولەكەدایە و بەرشەلۆنەش بە 72 خاڵ لە پلەی دووەمی خولەكەدایە.


بەبردنەوەی ریاڵ مەدرید لە كلاسیكۆدا تارادەیەكی زۆر لە بردنەوەی نازناوەكە یەكلا دەبێتەوە ,لە ئێستا بەرشەلۆنە لە بارودۆخێكی خراپدایە و هەفتەی رابردوو لە یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كرایە دەرەوە بەڵام بە پێچەوانەی وە ریاڵ مەدرید لە باشترین كاتەكانی خۆیدایەتی و نزیكە لە بەدەست هێنای نازناوی خول و یانە پاڵەوانەكان بۆ جاری دووەم.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved