23/4/2017 09:45 AM

كه‌لار.. كۆنسێرتی گۆرانی و موزیكی مناڵان سازده‌كرێت

له‌ باخچه‌ی شاری یاری كه‌لار كۆنسێرتی گۆرانی و موزیكی مناڵان سازده‌كرێت.

مۆفه‌ق لهۆنی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی كۆننسێرته‌كه‌ به‌ سایتی خاك-ی راگه‌یاند: تیپی هونه‌ری مناڵانی سلێمانی له‌ رۆژی 28-4-2017 له‌ باخچه‌ی شاری یاری كه‌لار كۆنسێرتێك سازده‌كات.

وتیشی: كۆنسێرته‌كه‌ به‌ ناونیشانی "كۆنسێرتی گۆرانی و موزیكی مناڵان" كاتژمێر 5:00ی پاشنیوه‌ڕۆ سازده‌كرێت و هه‌ر هاووڵاتیه‌كیش ئاره‌زوومه‌ند بێت ده‌توانێت به‌شداری بكات.

خاك – به‌ختیار سه‌عید





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved