له توێژینه‌وه‌یه‌كدا سووده‌كانی خه‌ل ئاشكرا كراوه، به‌وهۆیه‌ی چه‌ندین ڤیتامین له‌خۆده‌گرێت. له چه‌ند خاڵێكدا نهێنییه‌كانی خه‌لی سێ‌و بزانه: * بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری قوڕگ گرنگی به تێكه‌ڵكردنی خه‌لی سێ‌و بده له‌گه‌ڵ كه‌مێك ئاو و هه‌نگوین، دواتریش بیخۆره‌وه. * تێكه‌ڵكردنی دوو كه‌وچك چا خه‌لی سێ‌و له‌گه‌ڵ ئاودا سوودی هه‌یه بۆ گه‌ده‌و به‌تایبه‌تی ئازاری گه‌ده له‌ناوده‌بات. هه‌روه‌ها له كاتێكدا هه‌ستده‌كه‌یت لوتت گیراوه ئه‌وا هه‌مان تێكه‌ڵه سوودی هه‌یه. * بۆ پاككردنه‌وه‌ی قژ به‌سووده بۆیه شامپۆی لێ دروستده‌كرێت، لێره‌دا گرنگی به تێكه‌ڵكردنی خه‌ل و ئاو بده، له‌هه‌مانكاتیشدا چاره‌سه‌ره بۆ رووتانه‌وه‌ی قژو نه‌هێشتنی خورانی پێستی سه‌ر. * به‌كارهێنانی خه‌لی سێ‌و بۆ ناو زه‌ڵاته به به‌رده‌وامی سوودی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته به ئاسانی خواردن هه‌زم بكات، هه‌روه‌ها ریخۆڵه‌ش پاكده‌كاته‌وه‌و غازات ناهێڵێت. * چاره‌سه‌ره بۆ له‌ناوبردنی مێخه‌كه، شه‌وانه پێش كاتی نوستن به‌گوێپاكه‌ره‌وه مێخه‌كه به خه‌لی سێ‌و ته‌ڕبكه‌و دواتریش گرنگی به به‌كارهێنانی پلایسته‌ر بده، بۆ ماوه‌ی یه‌ك تا دوو هه‌فته به‌رده‌وامبه. * به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه میكرۆبی ناو ده‌م له‌ناوده‌بات بۆیه سوودی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ناو ده‌مت به‌رده‌وام بۆنێكی پاكی هه‌بێت. * خه‌لی سێ‌و سوودی هه‌یه بۆ دابه‌زاندنی كێش و سوتاندنی چه‌وری جه‌سته، رۆژانه پێش كاتی نانخواردنی به‌یانیان گرنگی بده به خواردنه‌وه‌ی یه‌ك په‌رداخ ئاوی گه‌رم و كه‌مێك خه‌ل. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure