وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی خوازیارانی خوێندنی باڵا/ ماسته‌رو دكتۆرا ئاگادارده‌كاته‌وه كه پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/ ماسته‌رو دكتۆرا له زانكۆ حكومییه‌كان بۆ سیمسته‌ری هاوینه بۆ ساڵی خوێندنی (2016-2017) سبه‌ی ده‌ستپێده‌كات. عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند: سیمسته‌ری هاوینه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا به‌هه‌مان رێنمایی ژماره 4 بۆ ماسته‌ر بۆ ساڵی خوێندنی 2016-2017 و، رێنمایی ژماره 5 بۆ دكتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی 2016-2017ی سیمسته‌ری زستانه خوازیارانی خوێندنی باڵا ده‌توانن داوا پێشكه‌ش به زانكۆكان بكه‌ن. وتیشی: ئه‌و كاندیدانه‌ی كه له سیمسته‌ری زستانه ناویان ده‌رچووه‌و ئێستا مه‌رجی توانستی زمانی ئینگلیزیان به‌ده‌ستهێناوه ده‌توانن له‌گه‌ڵ ده‌رچوانی سیمسته‌ری هاوینه ده‌ست به پڕۆسه‌ی خوێندنی ئه‌كادیمی خۆیان بكه‌ن. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتیشی: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ئه‌وه راده‌گه‌ێنێت كه ئاماده‌كاری ته‌واو و پێویست به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆكان كراوه بۆ پێشوازیكردن له خوازیاران و به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و پرۆسه زانستی و ئه‌كادیمییه، بۆیه داوا له خوازیاران ده‌كه‌ین ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/ ماسته‌رو دكتۆرا له سه‌رجه‌م زانكۆكان رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 24-4-2017 تا رێكه‌وتی 4-5-2017 به‌رده‌وام ده‌بێت. وتیشی: ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی خوێندنی ماسته‌ر له سه‌رجه‌م زانكۆكان له سه‌عات 10:00ی به‌یانی رێكه‌وتی 14-5-2017 ده‌بێت و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی خوێندنی دكتۆرا له سه‌رجه‌م زانكۆكان له سه‌عات 10:00ی به‌یانی رێكه‌وتی 15-5-2017 ده‌بێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure