له‌به‌ر رۆشنایی بڕیار‌و راسپارده‌كانی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، بۆردی هونه‌ره جوانه‌كان له زانكۆكانی كوردستان سێیه‌مین كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامداو چه‌ند بڕیارێكی گرنگیشیدا. له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه به سه‌رپه‌رشتی د.كه‌ریم ساڵح عه‌بدول راوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به ئاماده‌بوونی د.نه‌ژده‌ت ئاكرێی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه‌و په‌ره‌پێدان و راگری كۆلێژه‌كانی هونه‌ر له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو، تاووتوێی دۆخی خوێندنی باڵا له كۆلێژه‌كانی هونه‌ره جوانه‌كان كرا. ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه كه ته‌رخان كرابوو بۆ تاووتوێكردنی بارودۆخی خوێندنی باڵا (ماسته‌رو دكتۆرا) له كۆلێژه‌كانی هونه‌ره جوانه‌كان له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا‌و چه‌ند پێشنیارێكیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خرایه‌ڕوو، دوای تاووتوێكردنی پێشنیاره‌كان كۆبونه‌وه‌كه بڕیاری كردنه‌وه‌ی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ری له كۆلێژه‌كانی هونه‌ره جوانه‌كان له چوارچێوه‌ی هاوكاریكردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی بۆرده‌كه په‌سه‌ند كرد. بۆ خوێندنی دكتۆرا له كۆلێژه‌كانی هونه‌ره جوانه‌كان، كۆبونه‌وه‌كه بڕیاریدا سه‌رجه‌م كۆلێژه‌كان له زووترین كاتدا پرۆپۆزه‌ڵه‌كانیان پێشكه‌ش به فه‌رمانگه‌ی دڵنیایی جۆری و متمانه به‌خشین له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بكه‌ن تا له‌به‌ر رۆشنایی بڕیار‌و رێنماییه‌كانی دڵنیایی جۆری و ستافی ئه‌كادیمی و هه‌لومه‌رجه‌كانی بوونی ئه‌وجۆره خوێندنه له‌و كۆلێژانه هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكرێت ئینجا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بدرێت. له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا ئه‌ندامانی بۆرده‌كه به‌ڵێنی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر دووپاتكرده‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گرنگی بابه‌ته‌كه كه هونه‌ره جوانه‌كانه‌و په‌یوه‌سته به شوناس و ناسنامه‌ی هه‌ر گه‌لێك و پێوه‌ری شارستانیه‌ت و بونیه‌تی. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure