رۆژی 23-4-2017 كه‌رنه‌ڤاڵی به‌هاری گۆیژه له‌ناو زانكۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له بناری گۆیژه‌ی شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو. له‌وباره‌یه‌وه، هه‌ستیار ره‌زا به‌رپرسی یانه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن له زانكۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به سایتی خاك-ی راگه‌یاند: به هاوكاری خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی یه‌كه‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی به‌هاری گۆیژه‌ی به‌ڕێوه‌چوو. وتیشی: له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا میوانان و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان و كه‌سانی دیاری حزبی و حكومی به‌شداربوون، به‌وپێیه‌ی كه‌رنه‌ڤاڵێكی پڕ چالاكی و هه‌مه‌جۆر بوو وه‌كو ئه‌سپسواری، خواردنی كورده‌واری، خوێندنه‌وه‌ی شیعر. نمایشكردنی شانۆ، كاری ده‌ستڕه‌نگینی، گۆرانی و موزیك، نمایشكردنی كه‌لتورو جلوبه‌رگی ره‌سه‌نی كوردی و هه‌ڵدانی ده‌وارو باڵۆن و فڕۆكه‌و وێنه‌كێشان، كردنه‌وه‌ی پێشانگای كتێب و یاری كورده‌واری و چه‌ندین نمایشی وه‌رزشی و چالاكی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی. خاك - تایبه‌ت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure