24/4/2017 09:19 AM

فیلمی سینه‌مایی ره‌شه‌با به‌شداری له‌ فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر ده‌كات

فیلمی سینه‌مایی ره‌شه‌با The Dark Wind له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد حوسێن حه‌سه‌ن و له‌ به‌رهه‌هێنانی سینه‌ماكاری كورد مه‌مه‌د ئه‌كتاش، به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ دوو به‌شی جشنواره‌ جشنواره‌ها (جام جهان نما) واته‌ "فێستیڤاڵی فێستیڤاڵه‌كان" و به‌شی "زیتونهای زخمی" واته‌ "زه‌یتوونه‌ برینداره‌كان" له‌میانه‌ی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له‌ په‌ردیسی سینه‌مایی "چارسوو" له‌ شاری تارانی پێته‌ختی وڵاتی ئێران نمایش ده‌كرێت.

فیلمی سینه‌مایی "ره‌شه‌با" له‌ به‌شی "فێستیڤاڵی فێستیڤاڵه‌كان" له‌گه‌ڵ 15 فیلمی تر له‌ وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان نمایش ده‌كرێت، له‌وانه‌: فیلمی سینه‌مایی "مامۆستا" The Teacher له‌ ده‌رهێنانی "یان ژێبیك" Jan Hrebejk به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ئێسلۆڤێنی و كۆماری چیك، فیلمی سینه‌مایی "پیاوی بێ ده‌ردیسه‌ر" Mr. No Problem له‌ ده‌رهێنانی "می فێنگ" له‌ وڵاتی چین، فیلمی سینه‌مایی "ئیعترافه‌كان" The Confessions له‌ ده‌رهێنانی "رۆبێرتۆ ئاندۆ" Roberto Ando له‌ وڵاتی ئیتالیا، فیلمی سینه‌مایی "شوان" The Shepherd له‌ ده‌رهێنانی "جاناتان سێنزال بێرلی" Jonathan Cenzual Burley به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ئیسپانیا و به‌ریتانیا، فیلمی سینه‌مایی "150 میلی گرام" ۱۵۰ Milligrams له‌ ده‌رهێنانی "ئمانۆه‌ێێل بێرنۆ" Emmanuelle Bercot له‌ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، فیلمی سینه‌مایی "سه‌رمای قه‌له‌نده‌ر" Cold of Kalandar له‌ ده‌رهێنانی "مسته‌فا كارا" Mustafa Kara له‌ وڵاتی توركیا، فیلمی سینه‌مایی "رخنه‌ له‌ سه‌گی بۆرژوا" Self-criticism of a Bourgeois Dog له‌ ده‌رهێنانی "جوولیان رادلمایێر" Julian Radlmaier له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا، فیلمی سینه‌مایی "نیشتمانی خاپوور" Wastelands له‌ ده‌رهێنانی "میریام هێرد" Miriam Heard به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی شیلی، فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیا، فیلمی سینه‌مایی "له‌ دوایین رۆژانی شار" In the Last Days of the City له‌ ده‌رهێنانی "تامیر السه‌عید" Tamer El Said به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی میسر، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیاو ئیماڕات، فیلمی سینه‌مایی "شارۆمه‌ندی به‌رجه‌سته‌" The Distinguished Citizen له‌ ده‌رهێنانی هاوبه‌شی "ماریانۆ كان" و "گاستۆن دۆپرا" Gastón Duprat به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ئه‌ڕژه‌نتین و ئیسپانیا، فیلمی سینه‌مایی "ئاوركردنه‌وه‌" Pyromaniac له‌ ده‌رهێنانی "ئێریك ئێسكیۆلدبیارگ" Erik Skjoldbjaerg له‌ وڵاتی نۆڕوێژ، فیلمی سینه‌مایی "بژیی له‌ فۆكۆشیما" Greetings from Fukushima له‌ ده‌رهێنانی "دۆریس دووری" Doris Dörrie له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا، فیلمی سینه‌مایی "ئانیشوارا" Anisoara له‌ ده‌رهێنانی "ئانا فلیسیا - ئێسكۆتلنیسۆ" Ana-Felicia Scutelnicu له‌ وڵاتی مۆڵداوی، فیلمی سینه‌مایی "پاشای به‌ڵژیكییه‌كان" King of the Belgians له‌ ده‌رهێنانی هاوبه‌شی "پیتێر براسێنس" و "جێسیكا وودۆرس" Jessica Woodworth له‌ وڵاتی به‌لژیكا و هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی "شێر" Lion له‌ ده‌رهێنانی "گێرس دێویس" Garth Davis به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ئیسپانیا، ئه‌مریكاو به‌ریتانیا.

خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved