24/4/2017 09:22 AM

ڕوبارێك بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دیارنامێنێت

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا هەواڵی دیارنەمانی یەکێك لە ڕوبارە گەورەکانی وڵاتی کەنەدا بووە جێگای باس و خواستێکی زۆری میدیاکان.

ئاوی ڕوباری سلیمس لە وڵاتی کەنەدا بۆ ماوەی چوار ڕۆژ نەما ، پسپۆڕانی بواری ژینگەی ئەو وڵاتە ڕایدەگەیەنن بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە ئاوی ڕوبارەکە دیار نەماوە.

ئاماژەشیان بەوەکردووە، دیاردەی دیارنەمانی ئاوی ڕوبارەکان بۆ چەندین ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە بەهۆی خزانی پارچە سەهۆڵی شاخە سەهۆڵینەکانی ناوچەکە بۆ ناو ئاوی ڕوبارەکە بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە بۆتە هۆی دیار نەمانی ڕوبارەکە.

ڕوباری سلیمس یەکێکە لە ڕوبارە گەورەکانی کەنەدا و دەکەوێتە باکوری ئەو وڵاتەوە.

خاك- ژیمان
س/ سکای نیوز






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved