1- جپسی په‌تاته: له ئاشكراترینی ژه‌مه سوكه‌كانه، به شێوه‌یه‌كی گشتی به خۆراكێكی زیانبه‌خش ناوبراوه، چونكه یه‌ك كیسه جپسی په‌تاته رێژه‌ی 30 بۆ 40 گرام چه‌وری ده‌كاته له‌شی مرۆڤ، كه ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆره. 2- سهندویج یان گۆشتی قیمه‌كراو: سهندویج یه‌كجار به‌ناوبانگه له‌ناو هه‌رزه‌كاران و منداڵان، به‌ڵام ته‌نها گۆشتی قیمه‌كراو نیه كه ژه‌مێكی ناته‌ندروسته‌و به خراپی دروستكراوه، سهندویج هه‌میشه له‌گه‌ڵ فرایزی فه‌ره‌نسی داده‌نرێت، ئه‌وجۆره چه‌ورییه‌ی له هه‌ردووكیان هه‌یه هه‌رگیز ته‌ندروست نین بۆ سیستمی له‌ش و پێویسته خۆتی لێ به‌دوور بگریت. 3- شوكولاته: ئه‌مه راستییه كه هه‌موو كه‌س حه‌زی له شوكولاته‌یه، شوكولاته رێژه‌یه‌كی به‌رزی له چه‌وری و كالۆری تێدایه، كه ئه‌مانه‌ش چه‌ند كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنیان له‌سه‌ر له‌ش هه‌یه، شوكولاته ده‌توانێت له‌ڕاده‌به‌ده‌ر قه‌ڵه‌وت بكات، جگه‌له‌وه‌ی ده‌بێته هۆی رزینی ددانه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر له سیستمی له‌شدا. 4- كۆلا: له‌مڕۆدا خواردنه‌وه كاربۆناتیهكان به‌شێكه له خواردنه خێراكان. زۆربه‌ی ژه‌مه سوكه‌كان ناچاری خواردنه‌وه‌ی بوتڵی كۆلات ده‌كات، ئه‌مانه به‌ته‌نها پێكهاته‌ی خۆراكی نین، به‌ڵكو چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی زیانبه‌خشیان تێدایه وه‌ك (شه‌كر، كافایین، فۆسفات...)، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری له‌سه‌ر ددانهكانیشت ده‌بێت. 5- خۆراكی سه‌رشه‌قام: خۆراكی سه‌رشه‌قام له‌وانه‌یه مه‌ترسیدارترین خۆراك بێت، چونكه ئه‌مانه ته‌نها مه‌ترسیان بۆ سه‌ر زیادبوونی كێش نییه، به‌ڵكو ده‌بنه هۆی نه‌خۆشیش. تێبینیش كراوه خواردنی سه‌ر شه‌قام بوه‌ته هۆی دروستبوونی پیسبوونی ده‌وروبه‌رمان، كه ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی جۆراوجۆر. فرۆشیاری سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌وه ناویان زڕاوه كه هه‌مان رۆن چه‌ندجارێك به‌كارده‌هێننه‌وه بۆ ده‌ستكه‌وتنی قازانج كه ئه‌مجۆره رۆنه‌ش زیان به دڵ ده‌گه‌یه‌نێت. خاك - و/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure