24/4/2017 09:31 AM

میسی سەركردایەتی بردنەوەی لە ریاڵ مەدرید كرد

لە یاری كلاسیكۆی ئیسپانی داو لە هەفتەی 33ی خولی لالیگای ئیسپانیاد یانەی ریاڵ مەدرید لە نێو هاندەران و یاریگای خۆی پێشوازی لە یانەی بەرشەلۆنە كرد.


بەرشەلۆنە توانی بە سەركردایەتی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی بردنەوەیەكی گرنگ بەدەست بهێنێت و خۆی بگەیەنێتەوە پلەی پێشەوەی خولەكە بە جیاوازی گۆڵ.


بەرشەلۆنە هەرچەندە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بوو بەڵام توانی بە لێهاتووی میسی سێ خاڵی یارییەكە بەدەست بهێنێت ,سەرەتا كاسیمیرۆ لە خولەكی 23 گۆڵی یەكەمی بۆ یانەكەی تۆمار كرد بەڵام ریاڵ مەدرید تەنها 5 خولەك لە پێشەوە بوو میسی توانی ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە .


لە گێمی دووەمدا هەردوو یانە هەوڵی زۆرییان دەدا كە بە گۆڵێك ئەنجامەكە بەلای خۆیاندا رابكێشن بەڵام گۆڵی دووەم دواكەوت هەتا خولەكی 73 كاتێك راكێتج بە لێدانێكی بەهێز گۆڵی دووەمی بەرشەلۆنەی تۆما ركرد دواتر دادوەر رامۆسی بە كارتی سور كردە دەرەوەی یارییەكە.


 بەڵام زەیدان بەبەشداری پێكردنی رۆدرێگزلەخولەكی 86 دا توانی گۆڵی یەكسان بونی ریاڵ مەدرید تۆمار بكات و یارییەكەی گەراندەوە خاڵی سەرەتا.


یارییەكە بەرەوكۆتایی دەچوو بەڵام لە دوا چركەی كاتی زیادكراودا لیۆنێل میسی توانی یانەكەی لە سێ خاڵی یارییەكە بێ بەشنەكات و بەتوماركردنی گۆڵی سێیەم بۆ بەرشەلۆنە پێشەنگی گەراندە بۆ یانەكەو بە 31 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵكارانیشادا مایەوە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved