پزیشكان باس له هۆكاره‌كانی دروستبوونی زیبكه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پێستی ده‌موچاوی مرۆڤه‌كان له‌سه‌رو ته‌مه‌نی 30 ساڵی. پزیشكانی بواری ته‌ندروستی له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا گرنگی به هۆكاره‌كانی دروستبوونی زیبكه ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێستی ده‌موچاو و رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر گۆڕینی به‌رنامه‌ی نانخواردن و به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ شێوازی ژیانی رۆژانه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ دروستبوونی زیبكه له‌سه‌ر پێست. له‌هه‌مانكاتدا پزیشكانی بواری ته‌ندروستی له‌وباره‌وه ده‌ڵێن كه دروستبوونی زیبكه له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا ئاساییه له‌چاو دروستبوونی زیبكه له ته‌مه‌نی سه‌رو 30 ساڵی، بۆیه مرۆڤه‌كان ده‌بێت به‌ئاگابن له شێوازی ژیانیان بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له باری ته‌ندروستیان بكه‌ن و زیبكه دروست نه‌بێت. پزیشكان له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی دروستبوونی زیبكه ده‌ڵێن: جگه له جۆری خۆراك كه زیبكه دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها خه‌فه‌ت كاریگه‌ره بۆ دروستبوونی زیبكه، جگه‌له‌وه‌ش كه‌موكوڕی له جۆری ڤیتامینه‌كان وا له پێستی مرۆڤ ده‌كات زیبكه دروست بكات. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure