24/4/2017 02:09 PM

چاپی دووەمی رۆمانی (باوكی ئەو) بڵاودەكرێتەوە

چاپی دووەمی رۆمانی (باوكی ئەو) لە نووسینی پەرینووش سەنیعی و وەرگێڕانی لە فارسییەوە: ڕووناك شوانی لەلایەن ئەندێشەوە بڵاودەكرێتەوە.
لەبارەی رۆمانەكە وەرگێڕ رووناك شوانی وتی "باوكی ئەو ڕۆمانێكی پەروەردەییە، لە كێشەگەلێك دەدوێت، كە ڕۆژانە بەبەرچاومانەوە ڕوو دەدەن و كاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر دەروونی دەوروبەرمان دادەنێن، ئێمەش بێ باكانە بەتەنیشتیانەوە تێدەپەڕین و چاوپۆشیی لێ دەكەین، ئاریشەگەلێك ورد یان دڕشت پێوەندی تاكەكانی نێو خێزان، منداڵ، دایك و باوك دیاری دەكەن، هەندێك جار مەوداكان بەڕادەیەك دوورن، دیوارەكان بەڕادەیەك بەرزن، لێكدووركەوتنەوەیەكی ترسناك لە نێوان ئەندامانی خێزاندا ڕوو دەدات".
وتیشی "دوور نییە بە لێكترازان یان بەوە ڕا بگات ڕكابەرییەكی ناتەندروستی لێ بكەوێتەوە، ئەمە زەقتر دەبێتەوە ئەگەر دایك و باوك لە مامەڵەیاندا فەرق و جیاوازی بخەنە نێوان منداڵەكانیانەوە".

خاك-هەردی محەمەد





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved