24/4/2017 02:12 PM

فیستیڤاڵی كەلتوری و هونەری یەشار كەمال لەباكوری كوردستان

لەرۆژانی 20 تا 22/4/2017، لەباكوری كوردستان، فیستیڤاڵی كەلتوری و هونەری یەشار كەمال بەڕێوەچوو.لەفیستیڤاڵەكەدا چەند چالاكییەك پێشكەشكران لەوانە پێشبڕكێیەكی نمایشی وێنە و نمایشی فیلم و چەند كارێكی هونەری و فیلمێكی بەڵگەنامەیی لەسەر ژیانی یەشار كەمال. فیستیڤاڵەكە لە شاری (عوسمانیە)ی باكوری كوردستان بەڕێوەچوو، لەمەراسیمی كۆتایی فێستیڤاڵەكەشدا، خەڵات بەسەر سەركەوتووان دابەشكرا.
یەشار كەمال ناوی (كەمال سادق گۆكچەلی) و باوك ودایكی لە شاری وانی باكوری كوردستانەوە كۆچیان كردووە بۆ ناوچەی (چوكوراوا) و لە ٦ی تشرینی یەكەمی ١٩٢٣ لە گوندی گۆكچەلی سەر بە شاری عوسمانیە لەدایكبووە و لەساڵی 2015 كۆچی دوایی كردووە.
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved