24/4/2017 02:15 PM

لە مەهاباد پەردە لەسەر پەیكەری (وەفایی) لادرا

رۆژی 19/4/2017، لەشاری مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان پەردە لەسەر پەیكەری شاعیری ناوداری كورد (وەفایی) لادرا.رێورەسمی پەردەلادان لە پەیكەری "عەبدلوڕەحیمی مەلا غەفوری سابڵاغی" ناسراو بە "وەفایی" بە بەشداری نوێنەری وەزیری رۆشنبیری ئێران و ژمارەیەك لە هاووڵاتیان ئەنجامدرا.  پەیكەری وەفایی لەلایەن پەیكەرتاشی بۆكانی (رێبین حەیدەری) دروستكراوە.
وەفایی ، یەكێكە لە شاعیرانی كورد زمان، خوێندنی سەرەتایی و بەرنامەی حوجرەی مزگەوتی لە زانستییەكانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی لە مەهاباد تەواو كردووە و هەر لەوێش مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە، بەڵام لەناو خەڵكی بە مەلا نەناسراوە و تەنیا میرزایان پێوتوە. هیچ بەڵگەیەك بەدەستەوە نییە مەلایەتی كردبێ، بەڵام قوتابخانەی تایبەتی خۆی هەبوە و وانەی بە منداڵان وتوەو پێی ژیاوە.
وەفایی سەردەمی منداڵی و مێردمنداڵی لەمەڵبەندی خۆی مەهاباد بردۆتە سەر، لەم ماوەیەدا خەریكی وەرگرتنی زانستی و زانیاری بووە. لەدوای ئەوە لەجێگەیەك ئۆقرەی نەگرتووە لە هەكاری وڵاتی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری و شاری سلێمانی ژیاوە.
خاك- بەیاد مەریوانی





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved