25/4/2017 09:40 AM

زانایان ڕێگایەکی نوێ بۆ چارەسەری شێرپەنجە ڕادەگەیەنن

لە توێژینەوەیەکی نوێدا زانایان ڕێگایەکی نوێ بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە ڕادەگەیەنن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی زانست و تەکنەلۆژیا لە  وڵاتی کۆریای باشور ڕایگەیاندووە تیمێکی وڵاتەکەی توانیویانە ڕێگایەکی نوێ لە بری نەشتەرگەری بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە بدۆزنەوە.

ئاماژەبەوەکراوە ڕێگا نوێیەکە بریتیە لە پێشخستنی ڕێگای ڕوناکی (بی دی تی) بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەیەکان، بە (فۆتۆسینسیتایزر) ناسرواوە خۆی لە تیشکی درێژە شەپۆلی ڕوناکیدا دەبینێتەوە.

ڕونیشکراوەتە ، چاوەڕوان دەکرێت ئەم ڕێگایە لە داهاتووە باشترین ڕێگای لەناوبردنی خانە شێرپەنجەیەکان بێت کە چارەسەر کردن بە ڕێگای ڕوناکی باشترین ئەنجامی ئەرێنی لەسەر جەستەی نەخۆشەکە بەجێدەهێڵێت.

وەزارەتی زانست و تەکنەلۆجیای کۆریا ڕاشیگەیاندووە ، پێشتر لەلایەن توێژەری کۆری مین دال، لە زانکۆی سیئۆلی نیشتیمانی ڕێگای (بی دی تی) بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە دۆزراوەتەوە کە ئێستا بۆتە بنچینەی چارەسەرە نوێکانی نەخۆشیەکە.

خاك- ژیمان
س/ العالم





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved