له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ناساندنی به‌نێوده‌وڵه‌تی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی، لێژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له پسپۆڕان و شاره‌زیانی زمان و ئه‌ده‌ب و مێژوو كه‌لتورو جوگرافیا‌و دیراساتی كوردی ده‌كات ناو و ناونیشانی زانستیان ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ناساندنی به‌نێوده‌وڵه‌تی زمانی كوردی به‌شدار بن. دوای ئه‌وه‌ی له دوایین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی پڕۆژه‌ی ناساندنی به‌نێوده‌وڵه‌تی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی په‌سه‌ندكرا، ژماره‌یه‌ك له زانكۆ بیانییه‌كان په‌یوه‌ندییان به وه‌زاره‌ته‌كه‌مان كرد بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌و پڕۆژه گرنگه‌ی وه‌زاره‌ت وه‌ربگرن. پڕۆژه‌ی ناساندنی به‌نێوده‌وڵه‌تی زمانی كوردی بریتییه له ته‌رخانكردنی ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندنی به‌كالۆریوس، ماسته‌رو دكتۆرا له زانكۆكانی كوردستان بۆ خوێندكاری نێوده‌وڵه‌تی له بواره‌كانی زمان و ئه‌ده‌ب و مێژوو كه‌لتورو جوگرافیا‌و دیراساتی كوردی، له چوارچێوه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا پێشكه‌شكارانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانن له‌و بوارانه‌دا له زانكۆكانی كوردستان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی مامۆستا‌و شاره‌زایانی هه‌رێمی كوردستان درێژه به‌خوێندن بده‌ن، كۆی تێچووی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دابین ده‌كرێت. بۆیه وه‌زاره‌ته‌كه‌مان داوا له پسپۆڕان و شاره‌زایانی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی، جوگرافیا، مێژوو له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه ده‌كات، ئه‌وانه‌ی توانا‌و حه‌زو ئاره‌زوویان هه‌یه‌و زمانی ئینگلیزی ده‌زانن، ده‌توانن تا رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 11-5-2017 ناو و ناونیشانی زانستی و پوخته‌ی ئه‌زمون و كاركردنیان له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یلی ([email protected]) ره‌وانه‌ی لیژنه‌كه‌مان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه به‌شێك له پڕۆژه‌كه‌و وانه به‌و خوێندكاره بیانیانه بڵێنه‌وه كه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی (Kurd Scholarship) دێنه هه‌رێمی كوردستان و له زانكۆكانی كوردستان زمان و ئه‌ده‌ب و مێژوو و كه‌لتورو كه‌له‌پورو جوگرافیای كوردستان ده‌خوێنن. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure