له توێژینه‌وه‌ی زانایانی بواری ته‌ندروستی سووده‌كانی ئا‌ڤۆگادۆ ئاشكرا ده‌بێت و پزیشكان ئه‌و هۆكارانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه به‌هۆی خواردنییه‌وه پێویستییه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ پڕده‌بێته‌وه. 1- زۆربه‌ی میوه‌كان به رێژه‌یه‌كی به‌رز پێكهاتووه له مادده‌ی شه‌كری سروشتی، به‌ڵام ئا‌ڤۆگادۆ ئه‌وجۆره میوه‌یه كه كه‌مترین شه‌كری تێدایه، بۆیه سوودی هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆلیسترۆڵیان هه‌یه. 2- ئه‌وجۆره خۆراكه‌یه كه جێگری ڤیتامینه‌كانی گۆشته بۆ ئه‌وانه‌ی حه‌ز به خواردنی گۆشت ناكه‌ن. 3- خواردن به خێرایی هه‌زم ده‌كات و هه‌روه‌ها جه‌سته‌ی مرۆڤ پاكده‌كاته‌وه. 4- به رێژه‌یه‌كی به‌رز پێكهاتووه له ڤیتامین (ئه‌ی) و (بی) و (سی) و (ئی). 5- هۆكاره بۆ دروستكردنی مولوله خوێنی سوور‌و سپی. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure