له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌ده‌ین له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن شێوازی ماكیاج جوان ده‌رده‌خه‌یت له وه‌رزه‌كانی به‌هارو هاویندا، به‌وهۆیه‌ی له‌و وه‌رزانه‌دا به‌رده‌وام تیشكی خۆر ده‌رده‌كه‌وێت،و زۆربه‌ی كات شێوازی ماكیاجه‌كه‌ت تێكده‌چێت. بۆ ئه‌وه‌ی به درێژایی رۆژ ماكیاجه‌كه‌ت به جوانی بمێنێته‌وه پێویسته خانمان له‌سه‌ر نوێترین شێواز ئه‌ساس به‌كاربهێنن، كه ئه‌وه‌ش پێكهاتووه له ئه‌ساسێكی ته‌نك و هه‌روه‌ها ده‌شڵێت كۆنسیله‌ر به‌كاربهێنه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر گرنگه هایلاینه‌ر به‌كاربهێنرێت كه بریتییه له پاوده‌ری سپی و بۆ ژێرچاو به‌كاردێت و هه‌روه‌ها بۆ لای چه‌پ و راستی ده‌میش. به‌مشێوه‌یه ده‌توانیت پارێزگاری له جوانی پێستت بكه‌یت له‌و وه‌رزانه‌دا. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure