26/4/2017 09:23 AM

چه‌ند فیلمێكی كوردی له‌ فێستیڤاڵی جیهانی فه‌جر نمایشده‌كرێن

چه‌ند فیلمێكی كوردی له‌به‌شی زه‌یتوونه‌ برینداره‌كانی فێستیڤاڵی جیهانی فه‌جر نمایشده‌كرێن

چه‌ند فیلمی كوردی له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكارانی كوردی و ئێرانی له‌ به‌شی "زیتونهای زخمی" واته‌ زه‌یتوونه‌ برینداره‌كان Broken Olive Trees تایبه‌ت به‌ فیلمه‌كانی شه‌ڕی رۆژئاوای كوردستان و شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی سوریاو خه‌بات دژ به‌ گروپی تیرۆرستی داعش به‌ ناونیشانی "رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ شه‌ڕدا" له‌میانه‌ی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له‌ په‌ردیسی سینه‌مایی "چارسوو" له‌ شاری تارانی پایته‌ختی وڵاتی ئێران نمایش ده‌كرێن.

ئه‌و فیلمانه‌ی كه‌ له‌ به‌شی "زه‌یتوونه‌ برینداره‌كان"ی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فه‌جر نمایشده‌كرێن، بریتین له‌:
فیلمی سینه‌مایی ره‌شه‌با The Dark Wind له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد حوسێن حه‌سه‌ن و له‌ به‌رهه‌هێنانی سینه‌ماكاری كورد مه‌مه‌د ئه‌كتاش به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان.
كورته‌ فیلمی كوردی "ئالان" له‌ ده‌رهێنانی "مسته‌فا گه‌ندومكار".
كورته‌ فیلمی كوردی "كچ" له‌ ده‌رهێنانی "مێهرداد حه‌سه‌نی".
كورته‌ فیلمی كوردیی "له‌ حه‌سه‌كه‌ به‌ ئه‌ڤینه‌وه‌" له‌ ده‌رهێنانی "محه‌مه‌د فه‌راهانی".
فیلمی بڵندی دیكۆمێنتاری "كۆیرێس نیشتمانی چكۆله‌ی من" له‌ ده‌رهێنانی "سه‌عید سادقی".
فیلمی سینه‌مایی "ئاگۆست" له‌ ده‌رهێنانی هاوبه‌شی "ئه‌حمه‌د زاهێری"، "محه‌مه‌د ئیسفه‌ندیاری" و "ماریا ماوتی".
فیلمی بڵندی دیكۆمێنتاری "ئێرانییه‌ مورته‌ده‌كان" له‌ ده‌رهێنانی "حه‌مید عوبدوڵڵازاده‌".
فیلمی بڵندی دیكۆمێنتاری "شامی كۆتایی" له‌ ده‌رهێنانی "محه‌مه‌د قانع فه‌ر".
فیلمی بڵندی دیكۆمێنتاری "ئاڵای ره‌ش" له‌ ده‌رهێنانی "ماجێد نیسی".
فیلمی بڵندی دیكۆمێنتاری "بابایی" له‌ ده‌رهێنانی "موزه‌فه‌ر حوسێن خانی هه‌زاوه‌".

خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved