26/4/2017 09:36 AM

چێڵسی هەنگاوێكی تر لە نازناوەكە نزیك بویەوە

یانەی چێڵسی لەمیانی یارییەكانی هەفتەی 34ی خولی پریمەرلیگدا توانی سەركەوتنێكی گرنگ دەستە بەربكات.

یانەی چێڵسی لە نێو یاریگای خۆیدا رووبەرووی یانەی ساوسهامبتۆن بویەوەو یارییەكەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە .

گۆڵەكانی چێڵسی كۆستا دوو گۆڵ و هازارد و گاری كاهیل هەریەكە گۆڵێكیان تۆمار كرد دوو گۆڵی ساوسیهامبتۆن رۆمیۆ بیرتراند تۆمارییان كرد.

بەوبردنەوەیەش یانەی چێڵسی لە پێشەنگی خولەكەدا ماوەییەوە بە 78 خاڵ  و یانەی ساوسهامبتۆن بە 40 خاڵ لە پلەی نۆیەمدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved