26/4/2017 03:02 PM

خەڵاتی ماملێ‌-ی 2017 بۆ خالقی

لەناوەڕاستی مانگی داهاتوو، مەڵبەندی هونەری ماملێ لەوڵاتی سوید، خەڵاتی ماملێ پێشكەش بە هونەرمەند مەزهەری خالقی دەكات.
بریاڕە، لەدەستپێكی فێستیڤاڵێكی گەورەی كوردی كە بڕیارە لەشاری ستۆكهۆڵمی سوید بەڕێوەبچێت، خەڵاتی رێزلێنانی ماملێ‌ بۆ ساڵی 2017 پێشكەش بە خالقی دەكرێت كە هاوكات ئەنستیتیۆتی كەلەپووری كوردی كە خاڵقی خۆی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەریەتی پێشانگایەك بۆ بەرهەم و چاپكراوەكانی دەكاتەوە.
لە بەشێكی تری پڕۆگرامی فیستڤاڵەكەدا كورتە فیلمێك لەسەر ئەنستیتیوتی كورد و مەڵبەندی هونەری ماملێ پێشان دەدرێت و دواتریش لە كۆتایی فیستیڤاڵەكەدا.

خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved