26/4/2017 03:05 PM

بە تووڕەیی ئاوڕێك لە ڕابردوو بدەرەوە لەهەولێر نمایشدەكرێت

بڕیارە ڕۆژی 27/4/2017، شانۆگەریی (بە تووڕەیی ئاوڕێك لە ڕابردوو بدەرەوە) لەشاری هەولێر نمایش بكرێت.ئەو شانۆییە، لە نووسینی (جۆن ئۆزبۆرن) ئەكتەر و شانۆنووسی بەریتانییە و لە لایەن (شێرزاد حەسەن) لە ئینگلیزییەوە كراوەتە كوردی. هاوكات مەهدی حەسەن كاری دەرهێنانی بۆ كردووە و هەریەك لە(یوسف عوسمان، چاوان خەلیل، هاوبیر حوسێن، ڕۆژین عەزیز و هەستی جەمال) رۆڵی تێدا دەگێڕن.
شانۆگەریی (بە تووڕەیی ئاوڕێك لە ڕابردوو بدەرەوە)، لە هۆڵی (فەرهاد شەریف) لە پەیمانگای هونەرە جوانەكانی هەولێر سەعات 5ی ئێوارە، لەلایەن تیپی هونەریی ڕۆژ نمایشدەكرێت.
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved