لە یارییەكانی هەفتەی 34ی خولی لالیگای ئیسپانی دا یانەی بەرشەلۆنە زیاتر لە نیو دەرزەن گۆڵی لە یانەی میوانی كرد.
بەرشەلۆنە كە بەرامبەر یانەی ئۆسەسۆنای دواپلەی خولەكە یاری دەكرد توانی یارییەكە بە حەوت گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بباتەوەو سەركەوتن بەدەست بهێنێت.
میسی و گۆمێز و ئەلكاسێر هەریەكە دوو گۆڵێان تۆمار كرد وە ماسكیرانۆش تاكە گۆڵی خۆی لەگەڵ بەرشەلۆنە تۆمار كرد.
بەوبردنەوەیەش بەرشەلۆنە بە 78 خاڵ لە پێشەنگی خولەكە بە جیاوازی گۆڵ مایەوە.
لەیارییەكی تردا ریاڵ مەدرید بە بێ ئەستێرە گەورەكانی یاری دەكرد توانی بەهەمان شێوەی بەرشەلۆنە بردنەوەیەكی ئاسان بەسەر لاكەرۆنیا تۆمار بكات كاتێك بەشەش گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ سەركەوتنی بەدەست هێنا و بە 78 خاڵ پلەی دووەمی خولەكەدایە بە جیاوای گۆڵ.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure