لە یارییەكانی هەفتەی 34ی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئەتلەنتاو یارییەكەیان بە یەكسان بوون كۆتایی پێهێنا.
ئەتلەنتا لەم وەرزەدا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و لە پلەكانی پێشەوەی خولەكەدایەو لە یانەگەورەكانی خولەكەی بردوەتەوە .
لەویارییەدا بەرامبەر یۆڤی بە دوو گۆڵ بۆ هەردولا یەكسان بوون ,گۆڵەكانی یارییەكە هەرەیەكە لە بیانج و یاریزانی ئەتلەنتا بەهەڵە سپینازۆرا بۆ یۆڤیان تۆماركرد و دوو گۆڵی ئەتلەنتا كۆنتی و ریمۆ تۆمارییان كرد .
بەو یەكسان بونەش یوڤانتۆس لە پێشەنگ مایەوە بە 84 خاڵ و ئەتلەنتاش بە بە 64 خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure