زانایانی بواری پزیشکی لە ئەمریکا سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی منداڵانی دەستکرد ڕادەگەیەنن. بەپێی توێژینەوەیەک کە گۆڤاری ( جورنال نیتشر کومینیکایشنز) بڵاوی کردۆتەوە زانایانی بواری پزیشکی توانیویانە منداڵانی دەستکرد بۆ تەواو کردنی کاری منداڵانی دایك بەکار بهێنن . ئاماژەی بەوەکردووە، منداڵانە دەستکردەکە لە شێوەی کیسێکدایەو لە مادەی شل پێک دێت بۆ ئەو منداڵانە باکار دەهێندرێت کە زوتر لە کاتی دیاریکراوی خۆیاندا لەدایك دەبن. ڕونیشکراوەتەوە لە ٧٠% ی ئەو منداڵانەی پێش کاتی دیاری کراوی خۆیان لە دایك دەبن ڕوبەڕوی مردن دەبنەوە ، ئەو منداڵانەشی لە ژیاندا دەمێننەوە لەشیان گەشە ناکات و کێشیان لە ٥٠٠ گم دا دەمێنێتەوە کە دواتر دوچاری کێشەی تەندروستی دەبنەوە. باس لەوە کراوە، پزیشکان لە نەخۆشخانەی منداڵان لە فیلادیلفیا، توانیویانە منداڵانی دەستکرد وەك خاڵی بەیەك گەیشتنی منداڵانی دایك و دەرەوەی منداڵان بەیەك بگەیەنن ، ئەو منداڵانەی زوو لە دایك دەبن لەناو ئەو منداڵانە دەستکردەدا دەمێننەوە تا لەشیان بەتەواوی گەشە دەکات دەگاتە ئاستی دیاری کراوی خۆی ، ئەو منداڵانە هەمان ژینگەی منداڵانی دایکی هەیە . توێژینەوەکە باسی لەوە کردووە ئەم کارە ماوی ١٠ ساڵی خایاندووەو ڕەزامەندی ناوەندە تەندروستیە جیهانیەکانی بەدەست هێناوە . خاك- ژیمان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure