29/4/2017 02:41 PM

پۆستمۆدێرنیزم وێران پیاو چاپكران

لە زنجیرە دۆسییەكانی سەردەم، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم كتێبی (پۆست مۆدێرنە لەسەردەمی  گۆڕانی هەڵبژاردنە بێشومارەكان)ی بڵاوكردەوە، كە كۆمەڵە وتارێكی چەند نووسەرێكی جیاجیان  بەم ناونیشانانە: پۆستمۆدێرنیزم چییە؟، پۆستمۆدێرنیزم لەئەدەب و هونەردا، رەخنەی پۆستمۆدێرن لە ئایدیای گەردوونگەرایی، ئەدەبیاتی چیرۆكبێژیی پۆستمۆدێرن، كولتووری پۆستمۆدێرن، ئەفڵاتوون لەناو پۆستمۆدێرنەكاندایەو دژیشیانە.
یەكێكی تر لەو كتێبە چاپكراوانەی كە لەم ماوەیە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم خستوویتە بەردیدەی خوێنەران، رۆمانێكی  عەبدولعەزیز بەرەكە ساكن-ە بەناوی (وێرانە پیاو) لە وەرگێڕانی سەباح ئیسماعیل.
لەبارەی رۆمانەكەوە، وەرگێڕ دەڵێت: رۆمانەكە وێنەی كابرایەك دەكێشێت چۆن وێرانی رووی تێدەكات و دەیگرێتەوە، بگرە خۆی دەبێت وێرانەو بەدوو پێیان ڕێ‌ دەكات...

خاك- بەیاد مەریوانی






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved